قەوزە
ڕواڵەت
قەوزە (بە ئینگلیزی: Algae) ناوی نافەرمیی کۆمەڵێکی جۆراوجۆری گیانداری یووکاریۆتە کە فۆتۆسینتەسیس دەکەن. قەوزەکان لە ناو خۆیاندا جیاوازیی زۆریان ھەیە، بۆنموونە جۆری ھەرەبچووکی تەکخانی و جۆری گەورەی فرەخانەیان تێدایە، کە بڕێک لە نموونە فرەخانییەکانیان ھەتا ٥٠ مەتر گەورە دەبن.[١] قەوزەکان بەزۆری لەناو ئاودا پەیدا دەبن و لە بنکی گۆم، چەم، ھەسێڵ و زەریادا دەژین.[٢] قەوزەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئیکۆسیستەمدا ھەیە. لە ڕێگەی فۆتۆسینتەسیسەوە ئۆکسیژێن دروست دەکەن. ھەروەھا خۆراکی زۆرێک لە گیانلەبەرە ئاوییەکانن، جگە لەمانە کەڵکی ئابوورییان بۆ مرۆڤ ھەیە و لە دەرمان و پیشەسازیدا بە کاردێن.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Britanica Encyclopedia: Algae».
- ^ «گوڵنامەی کوردی: قەوزە». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەوزە تێدایە. |