ھێڵە ئاسمانییەکانی باشووری ڕۆژاوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێڵە ئاسمانییەکانی باشووری ڕۆژاوا
بەشێکە لەS&P 500
پیشەسازیair transport
دامەزران١٥ی ئازاری ١٩٦٧
دەستپێکی چالاکی١٩٧١
دامەزرێنەرHerb Kelleher، Rollin King
Chief executive officerBob Jordan
Corporate officerColleen Barrett
House publicationSpirit
دروشمLow fares. Nothing to hide
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
Airline hubDallas Love Field
دۆخی یاساییکۆمپانیای پشکدار
شوێنی دامەزرانداڵاس
شوێنی بارەگاکانداڵاس
بۆرسەبۆرسەی نیۆیۆرک
تۆماری پێداچوونەوە4.2/5
Reward programRapid Rewards
Phone number+1-877-664-4719
وێبگەhttps://www.southwest.com/، https://espanol.southwest.com/
وێبگەی فەرمیhttps://community.southwest.com/t5/Blog/bg-p/stories
بەستەری وەسفکراوhttp://www.fundinguniverse.com/company-histories/southwest-airlines-co-history/
Item operatedBoeing 737 Classic، Boeing 737 Next Generation، Boeing 737 MAX، بۆینگ ٧٣٧
Airline accounting code526
Official shop URLhttps://www.swathestore.com/
Official jobs URLhttps://careers.southwestair.com/
Contact page URLhttps://mobile.southwest.com/contact-us، https://www.southwest.com/html/contact-us/، https://espanol.southwest.com/html/contact-us/
IATA airline designatorWN
ICAO airline designatorSWA
Merchant Category Code3066


ھێڵە ئاسمانییەکانی باشووری ڕۆژاوا (بە ئینگلیزی: Southwest Airlines)یەکێکە لە گەورەترین ھێڵە ئاسمانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم ھێڵی ئاسمانییە یەکێکە لەو ھێڵە ئاسمانییە زۆر گەورانەی کە خزمەتگوزاری گواستنەوەی ھەرزان پێشکەش بە کڕیاران دەکات. بارەگای سەرەکی ئەم کۆمپانیایە لە شاری دالاسە. ئەم ھێڵی ئاسمانییە لە ساڵی ١٩٦٧ دامەزراوە و ناوی ئێستای لە ساڵی ١٩٧١ بۆ کۆمپانیاکە پەسەند کراوە.

ئەم ھێڵی ئاسمانییە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ نزیکەی ٤٦ ھەزار کارمەندی دامەزراندووە. ئەم ھێڵی ئاسمانییە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ زیاتر لە ٣٤٠٠ گەشتی لە ڕۆژێکدا ھەبووە.

لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١١ کۆمپانیاکە وەک گەورەترین ھێڵی ئاسمانی ناوخۆیی لە ئەمریکا ناسێندرا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ەوە گەشتەکانی کۆمپانیاکە بۆ ٩٣ شوێن کە دەکەونە ئەمریکا و ٥ وڵاتی نزیک لە ئەمریکا. جگە لە چەند ساڵێک لە حەفتاکان و چەند ساڵێک لە ھەشتاکان کە ئەم کۆمپانیایە ھەروەھا ٦ فڕۆکەی بۆینگ ٧٢٧ی بەکرێ گرت و بەکاری ھێنا؛ لە ئێستادا ئەم کۆمپانیایە تەنھا جۆرەھا جۆری بۆینگ ٧٣٧ بۆ گواستنەوەی سەرنشین و بارھەڵگر بەکاردەھێنێت. لە مانگی ئابی ٢٠١٢ەوە ئەم کۆمپانیایە بە بەکارھێنانی زیاتر لە ٦٥٠ فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧ بە گەورەترین بەکارھێنەری فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧ دادەنرێت لە جیھاندا. ھەر فڕۆکەیەکی ئەم کۆمپانیایە بە تێکڕا ڕۆژانە شەش گەشت ئەنجام دەدات.

مێژوو[دەستکاری]

چالاکیی ئەم ھێڵی ئاسمانییە لە یەکگرتنی چەند کۆمپانیایەکی بچووکەوە لە ١٥ی ئازاری ١٩٦٧ دەستی پێکرد. سەرەتا گەشتەکانی کۆمپانیاکە تەنھا لە ویلایەتی تەکساس سنووردار بوو. ناوی ئێستای ئەم کۆمپانیایە لە ٢٩ی ئازاری ١٩٧١ پەسەند کراوە؛ و بارەگاکەی لە شاری دالاس دیاری کرا. ئەم کۆمپانیایە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٧١ دەستی بە گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی کردووە. ئەم گەشتانە لە نێوان سێ شاری دالاس و ھیوستن و سان ئەنتۆنیۆ بە سێ فڕۆکەی بۆینگ ٢٠٠–٧٣٧ دامەزراون. لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٢ ھەفتانە ٦١ گەشتی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە نێوان داڵاس و ھیوستن و ٢٣ گەشت لە نێوان دالاس و سان ئەنتۆنیۆ و ١٦ گەشت لە نێوان سان ئەنتۆنیۆ و ھیوستن ئەنجامدرا. ھیچ گەشتێک لە ڕۆژانی شەممەدا ئەنجام نەدراوە.[١]

ژمارەی فڕۆکەکانی ئەم کۆمپانیایە لە کۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠١٤ بەپێی ماڵپەڕی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە ٦٦٥ فڕۆکە کە سەرجەمیان لە جۆری جیاوازی بۆینگ ٧٣٧ن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Southwest_Airlines
  2. ^ "نسخه آرشیو شده". Archived from the original on 3 آوریل 2015. Retrieved 30 مارس 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.