ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان
ناوچەکانی چالاکیباشووری کوردستان، عێراق
ئایدۆلۆژیاسۆسیالیزم
کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی
کۆمیونالیزم

ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان ھێزیکی سەربازییە کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە بناری قەندیل دژ بە ھەڵمەتھێنانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی باشووری کوردستان دامەزراندنی خۆی ڕایگەیاندووە و لە کەسانێکی خۆبەخش پێکھاتووە.

ئامانجەکان[دەستکاری]

ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە بناری قەندیل بە خوێندنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە بارودۆخی باشووری کوردستان زۆر ئاڵۆزە؛[١] لەکاتێکدا کە لە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستاندا گەلی کورد لەگەل تەعریب و ڕفاندن و کوشتن ڕووبەڕوو بووە، لە خاکی ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵ ھەڵمەتھێنانەوەی دەوڵەتی تورکیا ڕووبەڕووە کە بە ڕای ئەندامانی ئەم ھێزە سیاسییەکانی حکۆمەتی ھەرێم و لایەنە سیاسییەکانیش لە بەرامبەری بێ ھەڵویستن و ئەمە دەتوانێت مەترسییەکی گەورە بۆ گەلی کورد لە باشووری کوردستان درۆست بکاتەوە.[١]

ھێرش بە پێگەکانی تورکیا[دەستکاری]

لە ڕۆژانی مانگی حوەیرانی ٢٠١٩ سوپای تورکیا ھەڵمەتەکانی یەکجار سەختیک لەسەر باشووری کوردستان و ناوچەکانی برادۆست، خاکوورک و بادینان ھێناو. ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە دژ بە داگیرکاری و ھەڵمەتھێنانەوەی تورکیا لە خاکی باشووری کوردستان، لەمەودوا ھەموو پێگە سەربایییەکانی تورکیا لە ھەر شوێنیک لە خاکی باشووری کوردستان دەکات بە ئامانجی خۆی، و ھەروەھا چاوەڕوانە کە ھێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستانیش لەم ھەڵمەتە پاڵپشتی لێ بکەنەوە.[١]

ھەڵویستی لایەنە سیاسییەکان[دەستکاری]

لە ڕاگەیاندن و میدیاکانی نزیک بە پارتی کرێکارانی کوردستان ھەواڵەکانی ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ پاڵپشتی بڵاو بووەتەوە، بەڵام میدیاکانی وەکوو ڕووداو کە بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق نزیکە، ئەم ھێزە چەکدارە وەکوو ھێزێکی بیانی ناساندووە کە پەیوەندیی لەگەڵ باشووری کوردستان نییە.[٢]

کەتیبەی برادۆوست و بادینان[دەستکاری]

لە ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ گرووپێک لە گەنجانی دەڤەری برادۆست و بادینان لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا بوونی خۆیان وەکوو کەتیبەی برادۆست و بادینان ڕایگەیاند و داوایان لە خەڵکی باشووری کوردستان کرد کە لە بەرامبەر ئەرتەشی تورکیا و ھەڵمەت ھێنانەوەی لەسەری خاکی کوردستان بێدەنگ نەبن.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]