ھێزی ستوونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Incline.svg

ھێزی ستوونی یان ھێزی نۆرماڵ (  Normal Force) لە مێکانیکدا بریتییە لە پێکھێنەری ستوونی ئەو ھێزی بەریەککەوتنەی کە ڕێگە لەوە دەگرێت کە تەنێک بەناو ڕووی بەریککەوتنەکەدا گوزەر بکاتز بۆ نمونە ڕووی ئەرزی ژوورێک یان دیوارێک ڕێگە لەوە دەگرن کە تەنەکانی سەریان بکەونە خوارەوە، نمونەیەکی تر تۆپێکی بلیارد لەسەر مێزێکی بلیاردەکە ناکەوێتە خوارەوە چونکە ھێزێک وای لێدەکات لەسەر مێزەکە بمێنێتەوە، ئەو ھێزە ھێزی ستوونییە. ھێزی ستوونی یەکسان دەبێت بە ھێزی کێشکردنی تەنەکە بە مەرجێک تەنەکە گوڕ نەدرێت بەرەو سەرەوە یان بەرەو خوارەوە. تەنێک کە لە کەوتنە خوارەوە سەربەستدایە لە بوارێکی خاڵیکراو لە ھەوا ھێزی نۆرماڵەکەی سفرە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]