ھێرشە مووشەکییەکانی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر پاکستان
ھێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە خاکی پاکستان ٢٠٢٤ | |
---|---|
شوێن | کوھی سەبز، ھەرێمی پێنجگوور، پاکستان |
ڕێکەوت | ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
ئامانج | گرووپە چەکدارییەکانی جەیشولعەدل (بەپێی گووتەی ئێران) |
جۆری ھێرش | مووشەکی بالیستیکی و ھێرشی درۆنی |
مردن(ەکان) | ٢ سیڤیل |
بریندارەکان | ٣‒٤ سیڤیل |
ھێرشبەران | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی |
لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئێران ھێرشێکی مووشەکیی لە نێو خاکی پاکستاندا ئەنجامدا و ئێران ھێرشەکەی بە لێدان لە گرووپی چەکداری جەیشولعەدل پێناسە کرد، کە گرووپێکی سەربەخۆییخوازیی بەلووچییە. حکوومەتی پاکستان ئەو ھێرشەی ئیدانە کرد و بە «پێشێلکاری» بۆ سەر ئاسمانی وڵاتەکەی، ناوی برد. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو ھاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا. ھێرشەکان بە بەشێک لە زنجیرە ھێرشەکانی سەر ھەولێر لە ١٥ی کانوونی دووەم، دادەنرێت، و پەیوەندی سەرەکی ھەیە بە تەقینەوەکانی کرمان لە ٣ی کانوونی دووەم، کە دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارییەتی تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.
ھێرش
[دەستکاری]تەلەڤیزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی ئێران ڕای گەیاند کە سوپای پاسداران ھێرشێکی بە مووشەکی سووک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنجامداوە،[١] بۆ لەناوبردنی دوو بارەگای جەیشولعەدل، لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژاوای پاکستان. ھێرشەکە ماڵەکانی گوندی کوھی سەبز لە ھەرێمی پێنجگوور کردە ئامانج، کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێران و پاکستانەوە دوورە.[٢] پاکستان ڕای گەیاند کە لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو منداڵ کوژراون و چوار منداڵی دیکەش بریندار بوون.[٣] ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەنێوان سێ بۆ چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکە ھەڵدراون و بەر مزگەوتێک و خانوویەک و باڵەخانەیەکی دیکە کەوتووە.[٤]
جەیشولعەدل بانگەشەی ئەوەی کردووە کە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی چەکدارەکانیان ھەڵدراون و بەھۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەست داوە و سێ ژنیش بریندار بوون کە یەکێکیان ھەرزەکارە.[٥][١]
دواتر
[دەستکاری]ڕۆژێک دوای ھێرشەکە، عەقید حسێن عەلی جەوادانفەر لە سوپای پاسداران لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران تیرۆرکرا.[٦] بەپێی ھەواڵی میدیا ئێرانییەکان، جەیشولعەدل بەرپرسیارییەتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.[٧]
حکوومەتی پاکستان وەک کاردانەوەیەک بۆ ھێرشەکان، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران، پایتەختی ئێران، کشاندەوە؛ و باڵیۆزی ئێرانیش لە پاکستان دەرکرد.[٨][٩] پاکستان ڕای گەیاند کە ھەموو بژاردەیەکی وەڵامدانەوەی ھێرشەکان لەبەردەستن.[١٠]
وەڵامدانەوەی ھێرشەکان
[دەستکاری]بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی کانوونی دەووەمی ٢٠٢٤، دوو ڕۆژ دوای ھێرشەکانی ئێران لە خاکی پاکستان، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند «چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانمان لە ئێران کردووەتە ئامانج»،[١١] ھێرشەکان بۆ سەر گرووپی چەکداری سەرمەچار بووە،[ئ] کە بە گووتەی حکوومەتی پاکستان ئەو گرووپە بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر خاکی پاکستان؛ لەسەر بنەمای وردی ھەواڵگری[١٢] و لەژێر ناوی ئۆپراسیۆنی مردن بۆ سەرمەچار ھێرشەکان ئەنجام دراون. بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند: ٩ ھاووڵاتی کوژراون، کە سێ کەسیان ئافرەتن و چواریشیان منداڵ.[١٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ گرووپێکی ئازادیخوازیی بەلوچییە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Pakistan recalls its ambassador to Iran over airstrikes by Tehran that killed 2 people». AP News (بە ئینگلیزی). ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Shahid، Saleem (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Iran 'attacks militant bases in Panjgur'». DAWN.COM (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Regan، Jonny Hallam, Helen (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Pakistan condemns deadly Iranian missile strike on its territory as tensions spike across region». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ News، A. B. C. «US condemns Iran for missile strikes in Iraq and Syria». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/english/middleeast/iran/15122023. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی); پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «IRGC colonel martyred in assassination move in SE Iran». Mehr News Agency (بە ئینگلیزی). ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «جیش الظلم مسئولیت ترور شهید جاودانفر ڕا برعهده گرفت». ایسنا (بە فارسی). ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/250250-وەزارەتی-دەرەوەی-پاکستان:-رێگە-نادەین-باڵیۆزی-ئێران-بگەڕێتەوە-وڵاتەکەمان
- ^ «دوای هێرشەکەی ئێران، پاکستان باڵیۆزەکەی لە تاران کشاندەوە». www.aa.com.tr. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «پاکستان: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران"». www.aa.com.tr. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/18012024. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی); پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستان لە ئێران کرایە ئامانج». www.kurdistan24.net. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Siddiqui، Usaid. «Pakistan-Iran attacks updates: 9 killed near Iran's southeast border». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)