ھێرشکردنە سەر پەرلەمانی عێراق (٢٠٢٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشکردنە سەر پەرلەمانی عێراق (٢٠٢٢)
وڵاتعێراق
جێبەغدا، ناوچەی سەوز
پۆتانی شوێن٣٣°١٨′٤٨″N ٤٤°٢٣′٢٥″E
کاتی ڕوودان٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢
Map

ھێرشکردنە سەر پەرلەمانی عێراق، یان وەک موقتەدا سەدر ناوی لێنابوو شۆڕشی موحەرەم ئەلحەرام یان شۆڕشی عاشورا، ئەو ناڕەزایەتیانەن کە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە عێراق لەلایەن ڕەوتی سەدرییەوە سەریان ھەڵدا دوای ئەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی محەممەد شیاع سوودانی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران ھەڵبژارد، دوابەدوای ئەوە خۆپیشاندەران بە داوای سەدر ھێرشیان کردە سەر ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لە دانیشتنەکانی پەرلەمان و ھەڵنەبژاردنی سوودانی. گرژییەکان لە کۆتاییەکانی مانگی ئابدا پەرەی سەند و گۆڕا بۆ پێکدادان، ھەندێکیان چەکداری بوون و بەلایەنی کەمەوە ٣٠ کەس کوژران و نزیکەی ٧٠٠ کەسیش برینداربوون، ھێرشەکە کۆتایی ھات کاتێک موقتەدا سەدر لە وتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە بەرەبەیانی ٣٠ی ئابدا بانگەوازی لایەنگرانی کرد بۆ ئەوەی دەستبەجێ لە بەردەم پەرلەمان بکشێنەوە و دانیشتنەکەیان ھەڵبوەشێننەوە.

ناونان[دەستکاری]

ئەم ناڕەزایەتیانە ناویان لێنرا «موحەرەم ئەلحەرام»، «شۆڕشی عاشورا» و «شۆڕشی چاکسازی». ناوی «شۆڕشی موحەرەم ئەلحەرام» لەنێو بەناوبانگترین و بەربڵاوترین ناوەکانی ناو ڕیزەکانی ڕەوتی سەدردا بوو دوای ئەوەی موقتەدا سەدر لە زنجیرە تویتێکدا لە تویتەر بەکاریھێنرا و ئەوەی ڕوودەدات بە «شۆڕشی ئیمام حوسێن لە مانگی موحەرەمی ئەلحەرامدا» ناوی برد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «اقتحام البرلمان العراقي (2022)»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٣.