ھۆمۆساید (فیلمی ١٩٩١)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھۆمۆساید
پەڕگە:Homicideposter.jpg
Movie poster for Homicide
دەرھێنەردەیڤد مایمیت
بەرھەمھێنەرمایکڵ ھاوسمان
ئێدواڕد ڕ. پڕێسمان
نووسەردەیڤد مایمیت
ئەکتەرانجۆ ماتێنیا
ولیام ئێچ. مەیسی
مۆسیقائەلاڕیک جانس
وێنەگری سینەماییڕۆجەر دیکنس
مۆنتاژباربارە تولیڤەر
بڵاوکردنەوەکۆمپانیای بلاوکردنەوەی سەرکەوتن
دەرچوون
  • ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١ (1991-10-09) (U.S.)
ماوەی فیلم١٠٢ خولەک
وڵاتولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
داھات٢،٩٧١،٦٦١ ($)

ھۆمۆساید فلیمێکی-تاوان-دراما یە نووسراوە و دەرھێندراوە لەلایەن دەیڤد مایمیت، وە دەرچوو لە ساڵی ١٩٩١. دەستەی ئەکتەرەکان پێکھاتوون لە جۆ ماتێنیا، ولیام ئێچ. مەیسی وە ڤینگ ڕەیمس. وە چووە ناو ڤیستیڤاڵی کاننیسی فیلمی ١٩٩١.

چیرۆکی فیلم[دەستکاری]

بۆبی گۆڵد (ماتێنیا) پۆلیسێکی نھێنیی دۆزەرەوەی پیاوکوژەکانە لە ڕۆبێرت ڕاندۆلف (رەیمس) دەگەڕێت، کە دەڵاڵی-مادەی ھۆشبەرە و پۆلیس-کوژە وە لەسەر لیستی پێویستی ئێف بی ئای یە. کە بەڕێوەن بۆ پەیداکردن و گرتنی ھاوکارێک بۆ ڕاندۆلف، گۆڵد و ھاوکارەکەی تیم سولیڤان (مەیسی) دیمەنێکی کوشتن دێتە چاویان: کە کەسێکی بەتەمەنی جوو خاوەنی دوکانی شیرینی بوو لە گەڕەکێکی ڕەش تەقەی لێکراوە، بەگوێرەی قسەکان لەبەر سامانەکەی لە ژێرزەمینکەی تەقەی لێکراوە. کوڕی ژنە مردووەکە، پزیشکێکە، لێدانەکەی بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی گۆڵد دیاری بکات بۆ کەیسەکە کە باوەڕی وابوو کە گۆڵد کە خۆی جوو بوو ھاوسۆزیی ھەبێت بۆ ئەم کارەی کە بەسەر ھاتووە. ھەرچەندە، گۆڵد وادیارە گوێ بە ڕەگەزی خۆی نادات، وە لەسەر ئەوە، ئەو وەڕس بووە دەربارەی ڕاکێشانی لە کەیسێکی گەورەتر. لەدوایی دا، ئەمە پارسەنگ بوو بە کاردانەوەکانی لەگەڵ ئەندامەکانی کۆمەڵگەی جوو کەوا ڕۆڵیان ھەبوو لەسەر ھەستی گۆڵد.

لێکۆڵینەوەیەکی شەوی دیمەنی کوشتنەکە ئاشکرادەکات کە پارچەیەکی گرینگی ڕابردووی ژنەکە یە. وە دوو دڵی گۆڵد دەگۆڕێت بۆ مەراق، وەدێت بە دۆزینەوەی ڕێکخراوێکی زایۆنیزم کە بەڕێوە دەچێت لە شارەکە. توانای ئاشکرا و ھەستی شانازی کە ئەم خەڵکە ھەیەتی کاردەکاتە سەر گۆڵد، وە ئەو ڕەنج دەدات بۆ ئەوەی ببێت بە ئەندامێک لە گرووپەکەیان، وە کە فیلمەکە دەگات بە لوتکە، گۆڵد پاڵپێوە دەندرێت بۆ چەندەھا زنجیرەی بارودۆخ کە تاقییان دەکاتەوە لە دڵسۆزی بۆ ڕەگەزنامەکەی و بەئاگایی لە گرووپە جووەکە.

دەستەی ئەکتەران [دەستکاری]

پێشوازییەکان[دەستکاری]

ڕۆجێر ئیبێرت ستایشی فیلمەکەی کرد، چوار ئەستێرەی پێ دا لە چوار. ٤/٤

ڤیدیۆ بڵاوکراوە ماڵیەکان[دەستکاری]

فیلمەکە بڵاوکراوە لەسەر ڤی.ئەیچ.ئێس لە ١٩٩٢.

لە ٨ ی ئەیلولی ٢٠٠٩. فیلمەکە لەسەر دیڤیدی بڵاوکراوە لەلایەن پێوانەی کۆکراوە. ئەم بەرھەمە کە دەرھێنەر-پەسەندی کردوە تیایدابوو ڕوونکردنەوەیەکی دەنگی لەگەڵ مایمیت و مەیسی، وە لەگەڵ چاوپێکەوتنەکانی دەستەی ئەکتەران و ھەڵەکان