ھۆزان سەرحەد
ڕواڵەت
ھۆزان سەرحەد | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٤ی تەمموزی ١٩٧٠ |
| مەرگ | ٢٢ی تەممووزی ١٩٩٩ (٢٨ ساڵ ژیاوە) |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | ھونەرمەند، مامۆستا و گەریلا |
سولێمان ئالی دۆخان ناسراو بە ھۆزان سەرحەد (ماوەی ژیان: ٢٤ی تەمموزی ١٩٧٠ تاکوو ٢٢ی تەمموزی ١٩٩٩)[١] گۆرانیبێژ، مامۆستا و گەریلا بوو. ھۆزان ھەر لەمندالییەوە خولیای میوزیکی ھەبوو، بەشی مۆسیقای لە ئیزمیر خوێند. لەساڵی ١٩٩١، ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خاتوونێک بەناوی یەڵدز و لەھەمان ساڵ بەیەکەوە نزیکدەبنەوە لە ڕێبازی پەکەکە. لە سالی ١٩٩٧، لەسەر کووژرانی چەند ھاوڕێیەکی ھونەرمەندی لە ھەولێر ئەوا سترانێک بەناوی ھەولێر بڵاودەکاتەوە و کە بەیەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکان ھۆزان سەرحەد دادەنرێت.[٢] لە ١٩٩٩، لەوکاتەی دەچێتە بۆتان بۆ تۆمارکردنی بەرھەمێک لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا دەکووژرێت.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ عەطا، محەمەد (٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣). «ئەمڕۆ 24 ساڵ بەسەر گیانبەختکردنی ھونەرمەند ھۆزان سەرحەددا تێپەڕ دەبێ - Muziknas». لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ ھێشتا (ھەولێر) ی ھۆزان سەرحەد لەنێو گوێچکەی گەنجان دەزرینگێتەوە..![بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ھاوپشتی، ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٩ نووسراوە.
- ↑ شەھید سەرحەد ئەو ھونەرمەندەی تا ئێستاش لە دڵی باشوردا زیندووە ٤ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنیوس سەمیرا شەھابی، , ٢٢ی تەمموزی ٢٠١٩ نووسراوە
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |