ھاوڕێیەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستی ھاوڕێیەتی، یەریڤان، ئەرمینیا

ھاوڕێیەتی، ھاوەڵی، برادەرایەتی، ھاوتەکی یان ھەڤاڵتی[١][٢][٣][٤] پەیوەندییەکی خۆشەویستی و پێکەوەبوونی نێوان دوو مرۆڤ یان چەند مرۆڤێکە لەگەڵ یەکتریدا،[٥] کە لە چەندین ڕووداوی ژیانیان پێکەوە ھاوبەشییان ھەیە. شێوەندێکی بەھێزترە لە پەیوەندی نێوان کەسی «ناسیاو» یان «خێزان»؛ ھاوڕێیەتی دەکرێت لە نێوان ھاوپۆلێک، دراوسێیەک، ھاوکارێک، یان ھاوسەفەرێک بێت. بەشێوەیەکی گشتی، ھاوڕێیەتی پەیوەندییەکی قووڵە لە نێوان تاکەکاندا کە بە ڕێزگرتن، متمانە، پشتیوانی و ھاوڕێگەبوون تایبەتمەندە؛ ھاوسۆزی، تێگەیشتن و ئەزموونی ھاوبەشی بەرھەم دەھێنێت، کە ژیانی یەکتری پێ دەوڵەمەندتر دەکات.

لە ھەندێک کولتووردا، چەمکی ھاوڕێیەتی سنووردارە و تاکەکان ھاوڕێیەک یان چەند ھاوڕێیەکی کەمیان ھەیە.[ئ]

ھاوڕێیەتی لە بوارە ئەکادیمییەکانی پەیوەندییەکان، کۆمەڵناسی، دەروونناسی کۆمەڵایەتی، مرۆڤناسی و فەلسەفە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. بیردۆزی ئەکادیمی جۆراوجۆری ھاوڕێیەتی پێشنیار کراون، لەوانە بیردۆزی ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی، بیردۆزی یەکسانی، شێوەزاری پەیوەندیدار و شێوازەکانی وابەستەبوون.[٦]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ژیانکردنی باو، کە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا زیاتر بەدی دەکرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "برادەر | فەرھەنگی شێخانی | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2024-01-30.
  2. ^ "ھاوڕێیەتی | فەرھەنگی خاڵ | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2024-01-30.
  3. ^ "برادەرایەتی | فەرھەنگی وشەنامە | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2024-01-30.
  4. ^ "ھاودەمی | فەرھەنگی خاڵ | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2024-01-30.
  5. ^ "definition of friend from Oxford Dictionaries Online". web.archive.org. 2011-01-26. Retrieved 2024-01-30.
  6. ^ Howes, Carollee (1983). "Patterns of Friendship". Child Development. 54 (4): 1041–1053. doi:10.2307/1129908. ISSN 0009-3920.