ھاران کوڕی تارەح
ڕواڵەت
ھاروون کوڕی تارەح [١] یان ھاران کوڕی تارەح (بە عیبری: הָרָן)کەسایەتییەکی ئینجیلییە کە لە پەیمانی کۆندا وەک برای پێغەمبەر ئیبراھیم باسکراوە. ھەروەھا برای ناحۆر کوڕی تارەح و باوکی پێغەمبەر لووتە. ھاران لووت و دوو کچی بە ناوەکانی میلکە و یەسکەی بوو، و میلکە ھاوسەرگیری لەگەڵ ناحۆری مامی کرد. [٢] ھاران مرد پێش ئەوەی تارەح و ئیبراھیم لە ئوری کلدانەکانەوە کۆچ بکەن. دوای مردنی ئەو، خێزانەکەی بەرەو کەنعان گەشتیان کرد و زۆربەیان لەگەڵ ناحۆردا بوون بۆ حەڕان و دەوترێت شاری حەران بە ناوی ئەوانەوە ناونراوە، لە کاتێکدا لووت لەگەڵ ئیبراھیمدا بووە، پاشان چووە سەدۆم و عەمۆرا. [٣] [٤] بەپێی ئایینی کریستیان، عیسا بە نەوەی ھاران دادەنرێت - لە ڕووی یاساییەوە - لە ڕێگەی ڕووتی باپیرە گەورەی داودەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «نسب لوط علیە السلام - إسلام ویب - مركز الفتوى». لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «ھاران — مكتبة برج المراقبة الالكترونیة». لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Eerdmans dictionary, p. 997
- ↑ «تاريخ الطبري » لوط بن ھاران بن تارخ». لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |