ھابە
عەبدولوەھاب بەرغەش حوسێن ناسراو بە ھابە (ماوەی ژیان: ١٩٤٥ لە گەڕەکی پیریادی-شۆریجەی کەرکوک تاوەکوو ١٧ی ئابی ٢٠٠١)[١] مەقامبێژ و گۆرانبیژی دیاری شاری کەرکووکە. ھابە زۆربەی مەقام و گۆرانییەکانی بەزمانی تورکمانی (قۆریات) بوون، بەڵام زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن لەخێزانێکی کورد لەدایکبووە.[٢] لە شەستەکان دەستیکرد بە تۆمارکردنی بەرھەمەکانی لەڕێگای کاسێتەوە، لەساڵانی نەوەدەکان ناوبانگێکی باش لە عێڕاق و تورکیا پەیداکرد، ھابە خاوەن سەدان کاسێت و تۆماری دەنگییە.[٢] لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی ھونەرمەند دانیشتن و کۆنسێرتی کردووە لەوانە مشکۆ، ناسری ڕەزازی، حەمە جەزا، مەرزیە فەریقی و کازم ساھر.[٣] لەساڵی ٢٠٠١، ھابە لە بانگێشتێکی ناسر ڕەزازی کۆنسێرتێک لە سلێمانی لەگەڵ ناسر و مەرزیە سازدەکەن، دواتر کە ڕژێمی بەعس بەوەدەزانن کۆنسێرتەکە بۆ پێشمەرگەبووە ئەوا لێپرسینەوە لەگەڵ ھابە دەکەن.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «ھــــــــابە... کەرکوکییەکی تواوە لەناو ئاواز و گۆرانییدا». مەکتوب. عەلی ئاراس. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «ھابە؛ دەنگێکی کوردیی… ناوبانگێکی تورکمانیی». کەرکووک ناو. کاروان ساڵحی. ١٧ی ئابی ٢٠١٧. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ ئ ا «ھابە؛ دەنگێکی کوردیی… ناوبانگێکی تورکمانیی». دواڕۆژ. ھابە؛ د. ھابە؛. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو]
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |