کۆواری ئیجتیھاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گۆڤاری ئیجتیھادەوە ڕەوانە کراوە)

گۆڤاری ئیجتیهاد لە ئەستەنبوڵ لە ساڵەکانی ١٩٠٤-١٩١٢ لەلایەن عەبدوڵڵا جەودەتەوە دەرچووە. پیرەمێردی شاعیر بەرهەمی خۆی تیا بڵاوکردۆتەوە.[١] لەمبارەیەوە پیرەمێرد دەڵێت: "عەبدوڵلا جەودەت لەپاش مەشروتییەت کە لە ئەوروپاوە هاتەوە، لەئەستەمبوڵ بوو، زۆرتر لەهەموو کەس من لە خزمەتیا بووم، خۆم و نەژادی کوڕم بە (نظم و نثر) - ڕێکخستنی شیعر و پەخشان - لە مجەلەکەیدا خزمەتمان هەیە".

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ژیان و بەرهەمی عەبدوڵڵا جەودەت - گۆڤاری کاروان ژمارە ٣٧، ساڵی ١٩٨٥ ل٤-١٢

سەرچاوە[دەستکاری]

کتێبی پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی. کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ئومێد ئاشنا / بڵاوکراوەی ئاراس - چاپی یەکەم - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە: هەولێر ٢٠٠١ - ل٥٥