عەبدوڵڵا جەودەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
دوکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت | |
|---|---|
| لەدایکبوون | 09ی ئەیلوولی 1869 |
| مەرگ | ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٣٢ (٦٣ ساڵ ژیاوە) |
| شوێنی حەوانەوە | گۆڕستانی مەرکەزئەفەندی، ئیستانبول |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | پزیشکی |
| خوێندنگە | ئەکادیمیای پزیشکی سەربازی ئیستانبول |
| پیشە | فیزیکزان، نووسەر و زانا |
| بزاڤ | گەنجە تورکەکان(١٨٩٥-١٩٠٩)،[١] کۆمیتەی یەکبوون و پێشکەوتن (١٨٨٩-١٩٠٨)، پارتی دیموکڕاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی (١٩٠٨-١٩١١) |
عەبدوڵلا جەودەت یان عەبدوڵڵا جەودەتی داسکووزایی (ناوی فەرمی بە تورکی: Abdullah Cevdet Karlıdağ)، (٩ی ڕەزبەری ١٨٦٩ لە عەڕەبگیر، مەلەتی، باکووری کوردستان - ٢٩ی سەرماوەزی ١٩٣٢ لە ئیستانبول، تورکیا) پزیشک، ڕۆشەنبیر، ھەڵبەستوان و سیاسەتمەدارێکی کورد بوو، ماوەیەک تێکەڵی ڕێزەکانی گەنجانی تورک (جۆنتوورکەکان) بوو و بە درێژایی تەمەنی پەشیمانی خۆی دەربڕیوە.
ئەندامی گەلەک کۆمەڵە، ڕێکخراو و کۆمیتەی ئەو سەردەمی کوردان بووە. یەکێکە بوو لە خەباتکارانی سەرەکی جەمیەتا تەعاوون و تەرەقیا کورد (کۆمەڵەی یەکبوون و پێشکەوتنی کورد)، جەمیەتا تەعالیا کورد (کۆمەڵەی تەعالی کورد)، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، ھێڤی و گەڵەک کۆمەڵەی تر.
مرۆڤێکی زانا بوو و زۆر تێکەڵی فەلسەفە بووە. لە دژی بەکارھێنانی ئایین بۆ بەرژەوەندییەکاندا دەرکەوتووە، ویستوویەتی لە زۆر بواری تێکەڵی ئیسلام و جڤاک دا ڕئفۆڕم ئەنجام بدرێ، ھەربۆیەش لە لایەن لایەنگرانی بەرەی تورکیا و توورکپەروەرانەوە بە تووندی ڕەخنەی لێ گیرا و ناوی بێدینی و دووژمنی خوای لە ناو خەڵکدا بەسە سەپێندرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ، «en:Abdullah Cevdet»، ویکی ئینگلیزی.
- ، «ku:Evdila Cewdet»، ویکی ئینگلیزی.
- ↑ فەرھەنگێکی بیۆگرافی لەسەر مێژووی ئەڵبانیەکان، ڕۆبێرت ئێلسی ٢٠١٢، لاپەڕەی ٤٣٦