گۆردۆن بانکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆردۆن بانکس
بە ئینگلیزی: Gordon Banks
لەدایکبوون٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧
شێفیڵد، شانشینی یەکگرتوو
مردن١٢ی شوباتی ٢٠١٩(٢٠١٩-٠٢-١٢) (٨١ ساڵ ژیاوە)
Stoke-on-Trent، شانشینی یەکگرتوو
وڵاتی وەرزشئینگلتەرا
ھۆی مەرگkidney cancer
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، خۆدژیاننامەنووس، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپgoalkeeper
دەستپێکی چالاکی١٩٥٥
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨
Coach of sports teamTelford United F.C.
باری تەندرووستیone-eyed
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠، جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٦، جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٢، 1968 UEFA European Championship
خەڵاتەکانOfficer of the Order of the British Empire
وێبگە


گۆردۆن بانکس[١] OBE (بە ئینگلیزی: Gordon Banks 1937 - 12 شوباتی ٢٠١٩) یاریزانێکی پیشەگەری ئینگلیزی بووە و وەک گۆڵپارێز یاری کردووە. وەک یەکێک لە گەورەترین گۆڵپارێزەکانی ھەموو سەردەمێک دادەنرێت،[٢] لە ماوەی ٢٠ ساڵی ژیانی پیشەگەریدا ٦٧٩ یاری ئەنجامداوە، و ٧٣ یاری بۆ ئینگلتەرا کردووە. بانکز لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٥٣ پەیوەندی بە یانەی چێستەرفیڵدەوە کرد، و لە یاری کۆتایی جامی لاوانی یەکێتی ئینگلتەرا لە ساڵی ١٩٥٦ بۆ تیپی لاوان یاری کرد. لە مانگی تەممووزی ١٩٥٩ بە بڕی ٧ ھەزار پاوەند بە لیستەر سیتی فرۆشرا. لە چوار یاری کۆتایی جامی یانەکەدا یاری کردووە، بەو پێیەی لە یارییەکانی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٣ شکستیان ھێنا، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٦٤ جامی خولەکە بباتەوە. سەرەڕای ئەم سەرکەوتنە و بردنەوەی لە جامی جیھانی لە ساڵی ١٩٦٦، بانکز لەلایەن لیستەرەوە لابرا و لە نیسانی ١٩٦٧ بە ٥٠ ھەزار پاوەند بە ستۆک سیتی فرۆشرا. لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠ دا،[٣][٤][٥] یەکێک لە گەورەترین سەیڤەکانی یارییەکەی کرد بۆ ڕێگریکردن لە گۆڵێکی پێلێ،[٦] بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەھۆی نەخۆشییەوە ئامادەنەبوو لەلایەن ئەڵمانیای ڕۆژاواوە کرانەدەرەوە. بانکس گۆڵپارێزی ستۆک سیتی بوو لە بردنەوەی جامی خولی ١٩٧٢ کە تاکە نازناوی گەورەکەی یانەکە بوو؛ ھێشتا یاریزانی بەتوانایی ستۆک و ئینگلتەرابوو کاتێک لە تشرینی یەکەمی ١٩٧٢دا تووشی ڕووداوی ئۆتۆمبێل بوو بەھۆیەوە چاوی ڕاستی تووشی کەم بینین بوو، ئەم ڕووداوە کۆتایی بە ژیانی پیشەگەرانەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھێنا. لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٧٨ لەگەڵ یانەی فۆرت لۆدەردەیل ستڕایکەرز لە خولی ئەمریکی یاریی کرد، سەرەڕای ئەوەی تەنھا یەک چاوی بەتەواوی دەیبینی، لە ساڵی ١٩٧٧ بووە باشترین گۆڵپارێزی خولی ئەمریکی دوای ئەوەی باشترین ژمارەی پێوانەیی لە پاراستنی گۆڵەکەی لە خولەکەدا تۆمارکرد. بۆ ماوەیەکی کورت پەیوەندی بە یانەی تێلفۆرد یونایتدەوە کرد، بەڵام لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٠ یارییەکەی بەجێھێشت. بانکس لە ساڵی ١٩٧٢ وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێی FWA دەستنیشانکرا، ھەروەھا لە شەش بۆنەدا وەک باشترین گۆڵپارێزی فیفا دەستنیشانکرا. فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ وەک دووەم باشترین گۆڵپارێزی سەدەی بیستەم دەستنیشانی کرد، دوای لەڤ یاشین.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "گۆردۆن بانکس". کایەزانانی تۆپی پێی باری ھەگمان.
  2. ^ "Gordon Banks | National Football Museum Hall of Fame profile". Retrieved 15 May 2022.
  3. ^ Gordon Banks: International Football Hall of Fame Retrieved 10 May 2011
  4. ^ Hattenstone, Simon (30 June 2003). "And God created Pelé". The Guardian. UK. Retrieved 11 May 2011.
  5. ^ Gordon BANKS: The keeper who stunned the King FIFA. Retrieved 10 May 2011
  6. ^ Gordon Banks - The Greatest Ever Save (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-25
  7. ^ Stokkermans, Karel. "IFFHS' Century Elections". RSSSF. Retrieved 18 May 2013.