گوڵەکانی زیندان
گوڵەکانی زیندان | |
---|---|
دەرھێنەر | لی بیونگ ھون، چویی جئونگ کیو |
نووسەر | چویی وان کیو |
ئەکتەران | جین سێ یون گو سو جانگ جون ھو پارک جو می کیم می سوک |
وڵات | کۆریای باشوور |
زمان | کۆریایی |
گوڵێک لە زیندان (بە ئینگلیزی: Flowers of the Prison) یان ئەفسانەی ئۆک نیۆ ناوی زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکی مێژوویی کۆریای باشوورە کە تێیدا جین سێ یون، گۆ سۆ، جونگ جون-ھۆ، پارک جو می و کیم می-سوک ڕۆڵ دەگێڕن. زنجیرەی گوڵێک لە زیندان لەژێر ناوی ئەفسانەی ئۆک نیۆ بۆ یەکەم جار پاییزی ٩٧ لە کاناڵی ٣ی تەلەفیزیۆنی ئێران شەوانە کاتژمێر ٢٠ بڵاو (بووەوە) دەبێتەوە.
کورتەی چیرۆکەکە[دەستکاری]
«گوڵێک لە زیندان» چیرۆکی کچێکە بەناوی ئۆک نیۆ کە لە زینداندا لەدایک دەبێت. دایکی ئۆک نیۆ، کە ناوی گابییە لە نزیکی زیندانی جونکسۆ لە حاڵێکدا کە بریندار و نەخۆشە دوای ئەوەی ئۆک نیۆی دەبێت گیانی لەدەست دەدات. زیندانبانی جونکسۆ ئۆک نیۆی بەخێو دەکات. ئۆک نیۆ کە گەورە دەبێت دەیھەوێت ھۆی کوژرانی دایکی بزانێت، ھەر بۆیە زۆر ھەوڵ دەدات ھەتا ببێتە ئەندامێکی ئیدارەی پۆلیس. ئۆک نیۆ بەھۆی کێشەکانی لەگەڵ جانگ نانجانگ و برای شاژنی کۆشکەکە، بە ناڕەوایی تۆمەتبار دەکرێت و وەک بەردە بۆ ھەجو دەنرێردرێت. بەڵام چونکە کچێکی زۆر زانا و تێگەیشتووە دەبێتە ئەدیبی ئیدارەی مەڕاسیمی ھانیانگ و دەگەڕێتەوە. ئۆک نیۆ لەسەر ئەو باوەڕەی کە تەنیا ڕێگەی تۆڵە سەندنەوە لە جان نانجانگ و برای شاژنی کۆشکەکە بەدەستھێنانی ھێز و دەسەڵاتە، تیجارەتخانەیەک دادەمەزرێنیت. لە دواییدا بۆی دەردەکەوێت کە دایکی نەدیمەی کۆشکی ئیمپڕاتور بووە و شووی بە ئیمپڕاتور کردووە و کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی کە شازادە بووە ئاشکرا دەبێت.[١]
ئەکتەرەکان[دەستکاری]
- جین سێ یون ڕۆڵی ئۆک نیۆ / لی سو وون
- جونگ دا بین ڕۆڵی مناڵیی ئۆک نیۆ
- گۆ سۆ ڕۆڵی یون تێون
- جونگ یون-سیۆک مناڵیی یون تایۆن
- کیم می-سوک ڕۆڵی شاژن مون جیۆنگ
- جونگ جون-ھۆ ڕۆڵی یون وۆن ھیۆنگ
- پارک جو می ڕۆڵی جیونگ نان جیۆنگ
- یون جو-ھی ڕۆلی یی سۆ-جیۆنگ
- کیم سو-یۆن ڕۆلی یون شین-ھیێ
ئەکتەرەکانی جونکسۆ
- جونگ یون پیو ڕۆڵی جی چون دوک
- چویی مین چول ڕۆڵی جونگ دە سیک
- پارک گیل سو ڕۆڵی یو جونگ ھو
- یم جونگ ھا ڕۆڵی لی ھیو سانگ
- یان یون جین ڕۆڵی یو گیوم
- سو جون سوب ڕۆڵی چوون دونگ
- لی سێ چانگ ڕۆڵی جون وو چی
ئەکتەرەکانی ماپۆ-سونگ پا
- لی ھی دۆ ڕۆڵی جونگ جە میونگ
- کیم ھیونگ بوم ڕۆڵی دۆ چی
- وی یانگ ھو ڕۆڵی جاک دۆ
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Flowers of the Prison". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 2018-11-10.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی لە بارەی شانشینی جۆسۆنەوە کراون
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی کۆریای باشوور کە لە ٢٠١٦ پەخشکراوە
- زنجیرە تەلەڤزیۆنییە مێژووییەکانی کۆریای باشور
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە رۆمانسییەکانی کۆریای باشوور
- دراما تەلەڤیزیۆنییەکانی کەناڵی ئێم بی سی تیڤی
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی کۆری
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە مێژووییەکانی کۆریای باشوور
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی لە شانشینی جۆسۆن ڕوودەدەن