گوڵاڵە نووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گوڵاڵە نووری ئەحمەدەوە ڕەوانە کراوە)
گوڵاڵە نووری
لەدایکبوون١٩٦٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥٥ ساڵ)
کەرکووک لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەشاعیر، وەرگەڕ، essayist لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

گوڵاڵە نووری ئەحمەد (لەدایکبووی ١٩٦٩ لە کەرکووک) شاعیر، چیرۆکنووس و ڕۆژنامەوانێکی کوردە. لە کەرکووک لە خێزانێکی کورد لەدایک بوو و لە مووسڵ لە خوێندنی عەرەبی خوێندوویەتی. ھەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە زمانی ڕووسی و دکتۆرای لە زمانی ئینگلیزی ھەیە. زۆر یەک لە پرۆژەکانی شیعر و وەرگێڕەکانی لەبارەی وێژەی ڕووسی دایە.[١][٢][٣]

ژیاننامە[دەستکاری]

گوڵاڵە نووری لە ١٩٧٩ لە کەرکووک لە ناوچەی ئیمام قاسم لە خێزانێکی کورد لەدایک بووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ مووسڵ تا خوێندنەکەی تەواو بکات و دواتریش بۆ بەغدا. ئینجا لە دیمەشق بۆ ماوەیەک نیشتەجێ بووە و دواتر چووەتە کالیفۆرنیا.[٤][٥] ھەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە زمانی ڕووسی و بەراوردی وێژەی کردووە لە نێوان شاعیرە ئەمریکی و عێراقییەکان کە لەسەر جەنگی عێراق نووسیویانە.[٦][٧]

گوڵاڵە مامۆستای زمانی کوردی بووە و لە پرۆژەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ بەشدار بووە، لەوەتەی ساڵی ٢٠١٦وە لە بروکسێل ئەندامێک لە کۆمەڵەی نووسەرانی ئەدەبی عێراق و ئەنجومەنی مەدالیای ھۆمیرۆسی ئەورووپی بۆ شیعر و ھونەرەکان بووە.[٨][٩] وەرگێرانەکانی لەسەر شیعرەکانی ڤلادمێر فیسوتسکی بۆ سەر زمانی عەرەبی و کوردی لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکراونەتەوە و کۆمەڵە شیعرە یەکەمەکانی لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاوکراونەوە، گوڵاڵە وەک عێراقییەک و شاعیرێک خۆی لە زۆر کۆنفرانس و بۆنەی وڵاتە عەرەبییەکان و ڕۆژاوایییەکان[٩] ناساندووە و ھەروەھا نووسەری چەندین زنجیرە وتاری ڕۆژنامەوانی لە وەتەی ٢٠١٤ بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لاپەڕەی ئەەلیکترۆنی بووە.[١٠] ھەروەھا نووسەرێکی ڕۆژنامەوانییە بە زمانی عەرەبی.[١١]

خەڵات و ڕێکخستنەکان[دەستکاری]

  • کانوونی دووەمی ٢٠١٢: خەڵاتی ستایشکردن بۆ باشترین بەرھەمھێنانی دەیەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا لە شیعری ڤلادمێر سایمۆنڤیچ ڤیسۆتسکی، ھۆڵەندا.

کتێبەکان[دەستکاری]

وەرگێڕدراوە ئەدەبییەکانی بۆ سەر زمانی عەرەبی و کوردی، ھەنێک لە شیعرەکانی ڤیلادمێر فیسوتسکیش، و ھەندێک وەرگێرانی تریشی ھەیە بۆ سەر کوردی و عەرەبی و بە پێچەوانەوە. کۆمەڵە شیعرەکان:

  • «لحظة ینام الدولفین»، ١٩٩٩
  • «لن یخصک ھذا الضجیج»، ٢٠٠١
  • «تقاویم الوحشة»، ٢٠٠٥
  • «حطب»، ٢٠٠٩
  • «قبعات مکسورة»، ٢٠١٦

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ NOURI, Gulala | The International Writing Program 2020-10-22 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ كولالة نوري - تعريف بالكاتب | الأنطولوجيا 2021-02-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "الشاعرة الكردية كولالة نوري: المثقفون ينتظرون فريسة مختلفة عنهم كي ينقضوا عليها! | القدس العربي". Retrieved 9ی Juneی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  4. ^ "أضواء المدينة |". Retrieved 9ی Juneی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  5. ^ إهداء يخيف شاعرة عراقية في ملتقى صنعاء 2021-02-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ الشاعرة العراقية كولالة نوري في ضيافة النور - مركز النور 2013-04-10 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "مناقشة رسالة ماجستير السيدة كولالة نوري - مركز النور". 2021-02-14.
  8. ^ مناقشة رسالة ماجستير السيدة كولالة نوري - مركز النور 2014-05-02 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری مولد تلقائیا1 نەدراوە
  10. ^ كولالة نوري في قبعاتها المكسورة 2021-02-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ صحيفة التاخي 2017-12-27 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]