گوڵاڵە نووری
گوڵاڵە نووری | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٦٩ ![]() کەرکووک ![]() |
پیشە | شاعیر، وەرگەڕ، essayist ![]() |
گوڵاڵە نووری ئەحمەد (لەدایکبووی ١٩٦٩ لە کەرکووک) شاعیر، چیرۆکنووس و ڕۆژنامەوانێکی کوردە. لە کەرکووک لە خێزانێکی کورد لەدایک بوو و لە مووسڵ لە خوێندنی عەرەبی خوێندوویەتی. ھەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە زمانی ڕووسی و دکتۆرای لە زمانی ئینگلیزی ھەیە. زۆر یەک لە پرۆژەکانی شیعر و وەرگێڕەکانی لەبارەی وێژەی ڕووسی دایە.[١][٢][٣]
ژیاننامە[دەستکاری]
گوڵاڵە نووری لە ١٩٧٩ لە کەرکووک لە ناوچەی ئیمام قاسم لە خێزانێکی کورد لەدایک بووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ مووسڵ تا خوێندنەکەی تەواو بکات و دواتریش بۆ بەغدا. ئینجا لە دیمەشق بۆ ماوەیەک نیشتەجێ بووە و دواتر چووەتە کالیفۆرنیا.[٤][٥] ھەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە زمانی ڕووسی و بەراوردی وێژەی کردووە لە نێوان شاعیرە ئەمریکی و عێراقییەکان کە لەسەر جەنگی عێراق نووسیویانە.[٦][٧]
گوڵاڵە مامۆستای زمانی کوردی بووە و لە پرۆژەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ بەشدار بووە، لەوەتەی ساڵی ٢٠١٦وە لە بروکسێل ئەندامێک لە کۆمەڵەی نووسەرانی ئەدەبی عێراق و ئەنجومەنی مەدالیای ھۆمیرۆسی ئەورووپی بۆ شیعر و ھونەرەکان بووە.[٨][٩] وەرگێرانەکانی لەسەر شیعرەکانی ڤلادمێر فیسوتسکی بۆ سەر زمانی عەرەبی و کوردی لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکراونەتەوە و کۆمەڵە شیعرە یەکەمەکانی لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاوکراونەوە، گوڵاڵە وەک عێراقییەک و شاعیرێک خۆی لە زۆر کۆنفرانس و بۆنەی وڵاتە عەرەبییەکان و ڕۆژاوایییەکان[٩] ناساندووە و ھەروەھا نووسەری چەندین زنجیرە وتاری ڕۆژنامەوانی لە وەتەی ٢٠١٤ بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لاپەڕەی ئەەلیکترۆنی بووە.[١٠] ھەروەھا نووسەرێکی ڕۆژنامەوانییە بە زمانی عەرەبی.[١١]
خەڵات و ڕێکخستنەکان[دەستکاری]
- کانوونی دووەمی ٢٠١٢: خەڵاتی ستایشکردن بۆ باشترین بەرھەمھێنانی دەیەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا لە شیعری ڤلادمێر سایمۆنڤیچ ڤیسۆتسکی، ھۆڵەندا.
کتێبەکان[دەستکاری]
وەرگێڕدراوە ئەدەبییەکانی بۆ سەر زمانی عەرەبی و کوردی، ھەنێک لە شیعرەکانی ڤیلادمێر فیسوتسکیش، و ھەندێک وەرگێرانی تریشی ھەیە بۆ سەر کوردی و عەرەبی و بە پێچەوانەوە. کۆمەڵە شیعرەکان:
- «لحظة ینام الدولفین»، ١٩٩٩
- «لن یخصک ھذا الضجیج»، ٢٠٠١
- «تقاویم الوحشة»، ٢٠٠٥
- «حطب»، ٢٠٠٩
- «قبعات مکسورة»، ٢٠١٦
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ NOURI, Gulala | The International Writing Program 2020-10-22 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ كولالة نوري - تعريف بالكاتب | الأنطولوجيا 2021-02-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "الشاعرة الكردية كولالة نوري: المثقفون ينتظرون فريسة مختلفة عنهم كي ينقضوا عليها! | القدس العربي". Retrieved 9ی Juneی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "أضواء المدينة |". Retrieved 9ی Juneی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ إهداء يخيف شاعرة عراقية في ملتقى صنعاء 2021-02-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ الشاعرة العراقية كولالة نوري في ضيافة النور - مركز النور 2013-04-10 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "مناقشة رسالة ماجستير السيدة كولالة نوري - مركز النور". 2021-02-14.
- ^ مناقشة رسالة ماجستير السيدة كولالة نوري - مركز النور 2014-05-02 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریمولد تلقائیا1
نەدراوە - ^ كولالة نوري في قبعاتها المكسورة 2021-02-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ صحيفة التاخي 2017-12-27 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گوڵاڵە نووری تێدایە. |