گوندی مشار
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
گوندی مشار دەکەویتە قەزای مەخموور لە بناری چیای قەرەچوغ، و نزیکە لە ناحیەی گوێڕ و لە باکووری قەزای مەخموورە و گوندەکە دەکەوێتە نیمچە دۆڵیکی فراوانی بەرزایییەکانی محێجیلە و چیای قەرەچووغ، باکووری گوندەکە ھاوسنورە لەگەڵ گوندەکانی زمارە -ساقییە -کشافی کوردان - کشافی عارەبان - تەلەخێمی گەورە، و لە ڕۆژ ھەڵات کەدەکاتە ئەم بەرێ چیای قەرەچووغ لەدەشتی کەندێناوە لەگەل گوندەکانی ناسر کووژراو -میلەھۆرت ھاوسنوورە، لە ڕۆژ ئاوا لەگەڵ گوندی محێجیلە -تەلشعیر ھاوسنوورە، لەباشور لەگەڵ گوندەکانی ھەوارغەر-کیلەشین- وادالغراب ھاوسنوورە، و گوندەکە کەندێکی گەورەی تیدایییە ناوی کەندی مشار لە گەرییەکانی نیوان مشار و ھەوارغەرە بە زستان ئاوی لی دەڕوە تا تەلشعیرە دەڕوە کەندەکە دەڕژیتە سەر ڕووباری دیجلە و، گوندەکە گۆمیکی ھەبوو ناوی (سێقوولینچک) لەنییوان مشار و معێجیلە بوو ئاوەکەی شیرناو بوو تا کۆتای ساڵ دەما بۆیییە پێان دەوەت سێقوولێنچک چونکە سێ لای ھەبوو، و گوندکە لەسەردردەمی ڕژیمی بەعس ناوەکەیان گۆڕیوە بەناچاری لە [مشار بۆ بشار] چونکە گوندەکەیان بەو ناونیشانە ناونراوە لە داموودەزگەکانی حکوومەتی عیراق.
دانیشتووانی گوندەکە
[دەستکاری]دانیشتووانی گوندەکە لە ھۆزی سارمەمیین و لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەیان ٣٠٣ کەس بوون و لە سەرژمێری ١٩٧٧ ژمارەیان بووەتە ٣٩٤ کەس و تا ئیستا ھیچ سەرژمیرییەک نەکراوە و گوندەکە تاکە گوند بووە لەناوچکەی خۆی کە قوتابخانەی سەرتایی ھەبوو بەناوی میجان و زۆر مامۆستا و دکتۆری و کەسی بەئەزموونی تیادا پەروەردە کراوە.
ئابووری
[دەستکاری]لەکؤن گوندەکە وەک دیارە دەکەوێتە دەشتێکی بە پیتی گەنم و جۆ و خەڵکی گوندەکە زیاتر بەکاری کشتووکاڵی و مەڕداری خەریکبوون، بەڵام ئێستا زۆربەی خەڵکەکە لە مەخمور و ھەوڵیر دەژین واتا بەس جووتیارەکان خەریکی کشتوکاڵن و مەڕدار نەماوەن.
چۆڵبوونی گوندەکە
[دەستکاری]گوندەکە لەبەرکوردبوونی لەسالی ١٩٨٥ گوندەکە لەلایەن ڕژیمی عیراق تێکدرا.
- تەعریب کردنی ژیمی بەعس بە دووجارعەرەبی ھاوردە ھێنراوە بؤ گوندەکە
- ھاتنی شەڕی داعش و لەلایەن داعش داگیر کرا
- نەبوونی کارەبا
- نەبوونی ڕیگای قێرکراو
- نەبوونی پڕۆژەی ئاوی خواردنەو ەسەراڕای دووری گوندەکە نزیکەی ١٠ کم لە ڕووباری دیجلە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- لە لاپەرە (١١٤) گوندەکانی-باشووری-کوردستان-لە-سەرژمێری-دانیشتوانی-عێراقدا-
- لە لاپەرە (٢٥٦) گوندەکانی-باشووری-کوردستان-لە-سەرژمێری-دانیشتوانی-عێراقدا
- لەلا پەڕە (٢٩٢) ئینسکلۆپیدیای-ھەولێر،-ئەربیل-جوگرافیا
- لەکتێبی (بەعەرەب کردنی کوردستان) لاپەڕە ٤٥ نووسەر :غەفوور مەخمووری