گاتسبیی مەزن
نووسەر | ف. سکۆت فیتزجێراڵد |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | The Great Gatsby |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٢٥ |
گاتسبیی مەزن (بە ئینگلیزی: The Great Gatsby) ڕۆمانێکی نووسەری ئەمریکیی ف. سکۆت فیتزجێراڵدە. لە ساڵی ١٩٢٥ بڵاوکراوەتەوە.[١] ئەم ڕۆمانە بە یەکێک لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی دنیا دادەنرێت و ناوی لە ڕیزی ڕۆمانەکانی «برایانی کارامازۆڤ» و «گەڕان بە دوای کاتی لەدەستچوو» دێت.[٢]
ناوەڕۆک و تەکنیکی ڕۆمانەکە
[دەستکاری]چیرۆکی ڕۆمانەکە لە ساڵی ١٩٢٢ ڕوودەدات، لە نیویۆرک. سەبارەت بە گاتسبیی مەزنە، پیاوێکی دەوڵەمەند، کە سەرقاڵی میوانیی پڕشکۆ و قەرەباڵغە و هەمووان دەتوانن بچنە میوانییەکانییەوە. دەنگۆی زۆر بەربڵاوە کە دەبێت گاتسبی ئەو سەروەتەی لە کوێوە هێنابێت. گاتسبی لە درێژەی ڕۆمانەکەدا ڕووبەڕووی ئەڤینێکی سەرسەختانە دەبێتەوە. گاتسبی کەسێکی ئاشقە و بە دوای ئەشقەکەی خۆی دەکەوێت. دەسەڵات و ناوبانگ هیچ گاریگەرییەکیان بەسەر ئەشقەکەی ئەوەوە نییە.[٣] تەکنیکی نووسینی ئەم ڕۆمانە بەشێوەیەکی سەرەکی فلاشباکە. هەریەکە لە کارەکتەرەکان کە دێنە سەر گێڕانەوەی ڕووداوەکان دەگەڕێنەوە سەر ئەو ڕووداوانەی لە سەردەمێکی دوورتردا ڕوویانداوە، کە گێڕەرەوە هێشتا لە ژێر کاریگەرییاندایە. گێڕەرەوەی سەرەکی (نیک کارەوەی) یەکێکە لە کارەکتەرەکانی ڕۆمانەکە، بەڵام کارەکتەری سەرەکی نییە بەڵکو شوێنێکی ناوەندیی هەیە و ئەمەش یارمەتیدەرە لەوەی بۆچوون و خەیاڵی هەموو ئەو کارەکتەرانەی کە جەمسەری سەرەکیی ڕووداوەکانن بە باشی بزانێت و بیانخاتەڕوو.[٢]
وەرگێڕانی کوردی
[دەستکاری]ئەم ڕۆمانە لەلایەن سەیوان محەممەد وەرگێڕدراوە بۆ کوردی، و لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە چاپ کراوە و بڵاوکراوەتەوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- گاتسبیی مەزن لە ئەمازۆن (Amazon.com)
- گاتسبیی مەزن لە (goodreads)
ژێدەرەکان
[دەستکاری]- ^ گاتسبیی مەزن، ف. سکۆت فیتزجێراڵد، وەرگێڕانی سەیوان محەممەد، ناوەندی غەزەلنووس، ٢٠١٥.
- ^ ئ ا ئاراس عەبدوڵڵا. «سەیوان محەمەد ڕۆمانێکی گرنگی جیهانی دەکات بە کوردی» (بە کوردی). sulyon. لە ٩ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «یەکەم ڕۆمانی فیتزجێراڵد دەکرێت بە کوردی» (بە کوردی). ماڵپەڕی خەڵک. لە ٩ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گاتسبیی مەزن تێدایە. |