کەریم حیکمەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەریم حیکمەتی لە دایکبووی ١٩٧٢ (١٣٥١ی کۆچی ھەتاوی) لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاعیری کوردە.

کەریم حیکمەتی
لەدایکبوون١٩٧٢
بۆکان، کوردستان ١٩٧٢
پیشەشاعیر
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکاندیوانی گزینگ

کەریم حیکمەتی ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی جانبڵاغ، سەر بە شاری بۆکان، لەدایک بووە. دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی خوێندن بە بڕوانامەی کارناسی کۆمەڵناسییەوە بۆتە مامۆستای قوتابخانە و ئێستا (٢٠١٨) نیشتەجێی شاری بۆکانە. ساڵی ٢٠٠٠ یەکەم کورتەشێعری لە گۆڤاری "ئاوێنە"دا چاپ و بڵاو بۆتەوە. دوابەدوای ئەو لە بڵاڤۆگەکانی سروە، مھاباد و سیرواندا شێعری چاپ کراوە. حیکمەتی بە ھەر دوو شێوازی کلاسیک و نوێ لە دیوانەکانیدا شێعری ھەن. بەر لە شێعری نوێ بە شێعری کلاسیک دەستی پێکردووە، بەڵام یەکەم بەرھەمی شێعریی کە دیوانی "ئاوێنەیەک نیگا[١]"یە بەشێک لە شێعرە نوێکانی لە خۆ گرتووە. دواتر شێعرە کلاسیکەکانیشی لە دیوانەکانی دیکەدا چاپ کردوون. ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان ڕۆژی ١٥ ڕەشەمەی ١٣٩٤ ک. ھەتاوی (٢٠١٥) دانیشتنێکی بۆ لێکدانەوەی شێعرەکانی کەریم حیکمەتی بەڕێوە برد.[٢]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  1. ئاوێنەیەک نیگا، کۆمەڵەشێعر، ٧٤ لاپەڕە، ٢٠٠٦
  2. گزینگ،[٣] کۆمەڵەشێعر، ٢٤٥ لاپەڕە، ٢٠١٦
  3. نیشتمانێک لە دووبەیتی،[٤] دیوانی دووبەیتی، ٢٦٤ دووبەیتی، ٢٠١٧

نموونەی شێعر[دەستکاری]

مۆم
مەنسوور
چووە سەر دار
کەچی مۆمی بزەکانی
دەتکانە ئامێزی زەوی و
لە ئاوێنەی دڵی خاکا
دەبوونە گەزیزەی بەھار[٥]
دووبەیتی
دڵم ئیشتیای لە گریانێکی خەستەھەناو قازانی سەر تەندووری ھەستە
گمەی زامدار و بێ‌ئۆقرە و کەسیرەمئەوی ڕەنگاڵە دەکوژێ، چی مەبەستە؟[٦]
چ سانا پێشی ڕووباران دەگیرێکەوی ھۆگر بە کۆساران دەگیرێ
وەلێ ئەی عاشقانی خوێن و باگەڕبەری خۆر و بەری باران دەگیرێ؟![٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئاوێنەیەک نیگا، حیکمەتی، کەریم. بڵاوکەرەوە نووسەر، بۆکان: ٢٠٠٦
  2. ^ http://www.kurdistanukurd.com/?p=8270
  3. ^ گزینگ، حیکمەتی، کەریم. بڵاوکەرەوەی زانکۆ، بۆکان: ٢٠١٦
  4. ^ نیشتمانێک لە دووبەیتی، حیکمەتی، کەریم. بڵاوکەرەوەی زانکۆ، بۆکان: ٢٠١٧
  5. ^ دیوانی ئاوێنەیەک نیگا
  6. ^ دیوانی گزینگ
  7. ^ دیوانی نیشتمانێک لە دووبەیتی