کێری واشنتن
کێری ماریسا واشنتۆن[١] (بە ئینگلیزی: Kerry Washington؛ لەدایکبووی ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٧)[٢][٣][٤] ئەکتەری ئەمریکییە. ئەو ناسنامەیەکی بەرفراوانی گشتی بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵگێڕانی وەک شارەزای بەڕێوەبردنی قەیرانەکان وەکو ئۆلیڤیا پۆپ لە زنجیرە درامای کەناڵی ئەی بی سی ئابڕووچوون (٢٠١٢-٢٠١٨).[٥][٦]
ژیانی سەرەتایی و خوێندن
[دەستکاری]واشنتۆن لە شاری برۆنکس لە شاری نیویۆرک لەدایک بووە و کچی ڤالێری پرۆفیسۆر و ڕاوێژکاری پەروەردەیە،[٧][٨][٩] و ئیرل واشنتۆن فرۆشیاری خانووبەرەیە. خێزانی باوکی بە ڕەچەڵەک ئەمریکی ئەفریقایین، لە کارۆلینای باشوورەوە ڕوویان لە برۆکلن کردووە. خێزانی دایکی خەڵکی مانھاتن و واشنتۆن ڕایگەیاندووە کە دایکی لە "ڕەگەزێکی تێکەڵاو و خەڵکی جامایکایە، بۆیە بەشێکی ئینگلیزییە و سکۆتلەندی و ڕەسەنی ئەمریکییە، بەڵام ھەروەھا لە ڕەچەڵەکی ئەفریقاییە کۆیلەکراوەکانی کاریبیەوە ھاتووە".[١٠][١١][١٢] لە ڕێگەی دایکیەوە ئامۆزای کۆڵین پاول وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکابووە. [١٣] لە ڕێگەی بەخشەری سپێرمەوە دووگیان بووە.[١٤]
واشنتۆن لەگەڵ تادا نمایشی کرد! گروپی ھەرزەکارانی شانۆی لاوان و لە ساڵانی پێش ھەرزەکارییەوە لە قوتابخانەی سپێنس لە مانھاتن خوێندوویەتی تا دەرچووی خوێندنی ئامادەیی لە ساڵی ١٩٩٤.[١٥][١٦] لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بردراوە بۆ ئەوەی سەیری قسەکانی نێڵسۆن ماندێلا بکات لە یاریگای یانکی لەگەڵ ئازادکردنی لە زیندان.[١٧] لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن خوێندوویەتی، لە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن فی بێتا کاپای دەرچووە لە دوو بەشی پسپۆڕی لە ئەنترۆپۆلۆژی و کۆمەڵناسی.[١٨][١٩] ھەروەھا لە ستۆدیۆی مایکل ھاوارد لە شاری نیویۆرک خوێندوویەتی.[٢٠]
لە نیسانی ٢٠١٦، واشنتۆن پشتڕاستی کردەوە کە، لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە نیویۆرک، لە جێنیفر لۆپێزەوە فێری سەما بووە. لەکاتی دەرکەوتنی لە بەرنامەی بەرنامەی ئەمشەو کە جیمی فالۆن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە گەڕەکی برۆنکس، ئەو نمونەی ئێمە بوو وە مامۆستایەکی جێگرەوەی سەرسوڕھێنەری ھەبوو بە ناوی جێنیفر، کە ھەندێک جار وانەی سەمای دەوتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ واشنتۆن ئاشکرای کرد کە منداڵێکی لەباربردووە کاتێک تەمەنی لە کۆتایی بیستەکاندا بووە.[٢١][٢٢][٢٣]
پیشە
[دەستکاری]١٩٩٤-٢٠٠٩: سەرەتا و پێشکەوتن
[دەستکاری]
واشنتۆن کارتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشەی (SAG) وەرگرت وەک مەرجێک بۆ ڕیکلامێک کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا.[٢٤] واشنتۆن یەکەمجار لە فیلمی تەلەفزیۆنی کەناڵی ئەی بی سی کەوتنی جادوو (١٩٩٤) دەرکەوت.[٢٥] لە کاستی زنجیرە پەروەردەیی ستاندارد لادانەکان کە لە ساڵی ١٩٩٦دا بە شێوەی کۆمیدی سکێچی کەناڵی PBS بوو،[٢٦] لە کورتە فیلمی "3D" لە فیلمی گۆرانیی ئێمەدا لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشداری کرد،[٢٧] دواتر لە چەندین فیلمدا دەرکەوت، لەوانە ئەنجامدانی کۆتا سەما (٢٠٠١) و پەڵەی مرۆڤ (٢٠٠٣). لە ساڵی ٢٠٠٢ ڕۆڵی خۆشەویستی کریس ڕۆکی لە فیلمی سیخوڕی کۆمپانیای بێکەڵک بینی، فیلمێک کە نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخانێکی دەکرد بۆی، بەو پێیەی ئەوە یەکەمجار بوو لە ژیانی ھونەریدا ساڵانە پارەی پێویست بەدەستبھێنێت بۆ ئەوەی شایستەی بیمەی تەندروستی بێت لە ژێر کەرتی SAG.[٢٨]
لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕۆڵی سەرەکی مێینەی بینی لە فیلمی ڕقی لێمە لە دەرھێنانی سپایک لی،[٢٩][٣٠] ھەروەھا پێداچوونەوەی بەھێزی بۆ کرا بەھۆی ڕۆڵەکەیەوە. لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ بەشداری لە فیلمەکانی خاتوون و بەڕێز سمیس (٢٠٠٥)،[٣١] پیاوی بچووک (٢٠٠٦)، پێموایە ھاوسەرەکەمم خۆشدەوێت (٢٠٠٧) ڕۆڵی بینییوە.[٣٢] و لە ئەلبوومی گۆرانی دۆزینەوەی ھەمیشەی،[٣٣][٣٤] و کۆتا پاشای سکۆتلاندا (٢٠٠٦)[٣٥]
٢٠١٠-٢٠١٨: ئابڕووچوون و ستایشی ڕەخنەگران
[دەستکاری]لە فیلمی جانگۆی ئازادکراو (٢٠١٢)ی دەرهێنەر کوینتین تارانتینۆ ڕۆڵی گێڕاوە، کە ڕەخنەگران ستایشی بەرفراوانی لێکرا.[٣٦][٣٧] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەگەڵ ١٧٥ کەسی دیکە بانگھێشت کرابوو بۆ پەیوەندیکردن بە ئەکادیمیای ھونەر و زانستە سینەماییەکان.[٣٨]
بەھۆی کارەکانی لە وەرزی دووەمی زنجیرەی ئابڕووچوون، واشنتۆن پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئیمی لە ٦٥ەمین خەڵاتی ئیمی پرایم تایم،[٣٩] و ٦٦ھەمین خەڵاتی پرایم تایم ئیمی،[٤٠] بووە یەکەم ژنە ئەفریقایی-ئەمریکی کە پاڵێوراو بێت لە بەشی ئەکتەری سەرەکی سەرکەوتوو لە زنجیرە درامایەکدا لە ١٨ ساڵیدا،[٤١] ھەروەھا پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە بۆ ئەدای نایاب لەلایەن ئەکتەری ژنەوە لە زنجیرە درامایەکدا ھەروەھا خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنیدا.[٤٢][٤٣] ڕۆژنامەی بۆستن گڵۆب لە ساڵی ٢٠١٥دا سکانداڵی پلەی دەیەمی لە لیستی "دە بەرنامە تەلەفزیۆنییە سیاسییە سەرەکییەکانی"دا دانا.[٤٤][٤٥][٤٦]
لە ساڵی ٢٠١٣ واشنتۆن پلەی دووەمی لە گۆڤاری "پیپڵ"ی ١٠٠ جوانترین کەسدا بەدەستھێنا،[٤٧] و لەلایەن گۆڤاری گلامۆرەوە وەک ژنی ساڵ دەستنیشانکرا.[٤٨] لە ھەمان ساڵدا لە لیستی ساڵانەی گۆڤاری فۆربێسدا پلەی ٢٠ی بەدەستھێنا کە زۆرترین مووچەی ئەکتەرە لە تەلەفزیۆنەکاندا ھەیە و وەک ڕووخساری نوێی چاودێری پێستی نیوترۆجینا ڕاگەیەندرا.[٤٩] واشنتۆن لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ میوانداری بەرنامەی شەوی شەمە بوو، کە لە سکێچێکی سارددا وەک میشێل ئۆباما و ئۆپرا وینفری خۆی نیشان دا کە تەنز لە ڕەخنەکانی شەوی شەمە لایڤ بوو کە ساڵانێکی زۆرە ھیچ ئەندامێکی ژنە ڕەشپێستیان بەو شێوەیە نەبینییوە.[٥٠][٥١][٥٢]
لە ساڵی ٢٠١٧ واشنتۆن دەنگی ڕۆڵێکی لە فیلمی سەیارەکان ٣ دا ھەبوو.[٥٣][٥٤]
لە ساڵی ٢٠١٨ واشنتۆن یەکەم دەرھێنانی لە فیلمی ئابڕووچوون ئەنجامدا و دەرھێنانی ئەڵقەی دەیەمی وەرزی حەوتەمی کرد. ھەروەھا وەک ئۆلیڤیا پۆپ لە دوو ئەڵقەی درامای چۆن لە بکوژ دووربکەویتەوە دەرکەوت،[٥٥] وەک بەشێک لە کرۆس ئۆڤەرێک لەگەڵ ئابڕووچوون.[٥٦] ئابڕووچوون دوای حەوت وەرز لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ کۆتایی ھات،[٥٧] ھەمان ساڵ واشنتۆن ڕۆڵی سەرەکی لە شانۆنامەی کوڕی ئەمریکی بۆ برادۆی بینی کە لەلایەن کریستوفر دیمۆس-براونەوە نووسرا، دوای ئەوەی دوو دایک و باوک لە نیوەی شەودا گەیشتنە بنکەیەکی پۆلیس و بەدوای وەڵامدا دەگەڕان.[٥٨]
٢٠١٩–ئێستا: سەرکەوتن و ستایشی بەردەوام
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٩ واشنتۆن دەرھێنەری ئەڵقەی حەوتەمی وەرزی دووەمی بەرنامەی SMILF ی شۆتایم بەژداری کرد.[٥٩] پاشان بەژداری کرد لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی لەبەردەم بینەرانی ستۆدیۆیەکدا لە کەناڵی ئەی بی سی ئەنجامدا، لە درامای جێفەرسۆن، ڕۆڵی ھێلین ویلیس گێڕا.[٦٠] ھەر لەو ساڵەدا ڕۆڵی خۆی لە فیلمی کوڕی ئەمریکی بینیەوە کە بەرهەمی تایبەتی نێتفلێکس بوو.[٦١] فیلمەکە لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ بۆ یەکەمجار نمایشکرا و لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نمایشکرا.[٦٢][٦٣]
لە ٢٠٢٠ واشنتۆن وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری فیلمی شەڕ کاری کردووە، کە فیلمێکی دیکۆمێنتارییە و باس لە شەڕی یاسایی پارێزەرانی ACLU لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا دەکات، کە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندەنس لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نمایشکرا.[٦٤][٦٥] وەک بەرھەمھێنەرێکی جێبەجێکار کاری کردووە و شانبەشانی ڕیس ویزەرسپوون ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لە کورتە زنجیرەی ھولو ئاگرێکی بچووک لەھەمووشوێنێک کە وەرگێڕانی ڕۆمانی سێلێست نگ بووە لە ساڵی ٢٠١٧ بە ھەمان ناو.[٦٦][٦٧] واشنتۆن دەرھێنەری ئەڵقەی نۆیەمی وەرزی چوارەمی زنجیرە کۆمیدییەکەی ئێچ بی ئۆ دوودڵ بوو.[٦٨]
لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ خەڵاتی پرایم تایم ئیمی بۆ تایبەتمەندی جۆراوجۆری نایاب (لایڤ) وەک بەرھەمھێنەری تایبەتی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆ لەبەردەم بینەرانی ستۆدیۆیەکدا بەدەستھێنا.[٦٩] لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ واشنتۆن ڕۆڵی خاتوو گرین ڕۆڵی سەرەکی بینی لە فیلمی پڕۆم کە لە دەرھێنانی ڕایان مێرفی بۆ نێتفلێکس بوو.[٧٠]
لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە واشنتۆن ڕۆڵی مامۆستای پۆلی چوارەم خاتوو پیتۆن لە فیلمی سایمۆنس دەگێڕێت.[٧١] ڕۆڵی پرۆفیسۆر کلاریسا دۆڤی لە فیلمی قوتابخانەی چاکە و خراپەکاری سۆمان چاینانیدا دەگێڕێت.[٧٢]
پڕۆژەکانی داھاتوو
[دەستکاری]لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨، واشنتۆن وابەستەی ڕۆڵگێڕان بوو، و بەرھەمھێنانی جێبەجێکار بوو لە فیلمی ٢٤/٧ لە دەرھێنانی ئیڤا لۆنگۆریا بۆ یونێڤێرساڵ پیکچەرز.[٧٣] لە فیلمی ئەکشنی ھێزی سێبەر لە دەرھێنانی جۆ کارناھان بۆ کۆمپانیای لیۆنس گەیت ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بەرھەمی دەھێنێت.[٧٤]
لە مانگی ئابی ٢٠٢١ واشنتۆن پلانی دانابوو بۆ بەرھەمھێنان و ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی وەرگێڕدراو لە بیرەوەرییەکانی دایان کاردوێڵ بۆ نێتفلێکس.[٧٥][٧٦]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]واشنتۆن لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٤ تا ئازاری ٢٠٠٧ دەستگیرانی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی دەیڤید مۆسکۆ بوو.[٧٧]
واشنتۆن لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە شاری ھایلی لە ویلایەتی ئایداھۆ،[٧٨][٧٩][٨٠] لەگەڵ یاریزانی یانەی ئێن ئێف ئێڵ ننامدی ئاسۆمۆغا ھاوسەرگیری کرد. کچێک و کوڕێکیان ھەیە.[٨١][٨٢][٨٣][٨٤][٨٥]
لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٣، وتاردەری دەستپێکردنی خوێندن بوو بۆ زانکۆی ئەلما مەتەرەکەی،[٨٦] زانکۆی جۆرج واشنتۆن. پێش ئەوەی وتاری دەستپێکردنی خوێندنەکەی بدات، دکتۆرای شانازانەی لە ھونەرە جوانەکاندا پێبەخشرا.[٨٧][٨٨]
چالاکی
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠٠٧ واشنتۆن و کەسایەتییە ناودارەکانی دیکە بەشداریان کرد بۆ ڕۆژی نیشتمانی جینزەکانی لی لە ساڵی ٢٠٠٧، پشتگیریان لە بەرنامەکانی شێرپەنجەی ژنان لە دامەزراوەی پیشەسازی کات بەسەربردن کرد.[٨٩] لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٢ واشنتۆن لە کۆنفرانسی نیشتمانی دیموکراتەکاندا قسەی لەسەر بەرژەوەندی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی باراک ئۆباما کرد، وتارەکەی لەسەر چارەسەرکردنی بێباکی دەنگدەران بوو.[٩٠] ھەروەھا واشنتۆن ناوبانگەکەی بەکارھێناوە بۆ پشتگیریکردن لە ھەڵمەتەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران و لەم دواییانەشدا ھانی فۆڵۆوەرەکانی لە تویتەر داوە،[٩١][٩٢] دڵنیابن لەوەی کە ناسنامەی گونجاویان ھەیە کە پێویستە بۆ دەنگدان بە پەیوەندیکردن بە VoteRiders کە ڕێکخراوێکی پەروەردەیی ناسنامەی دەنگدەرانە.[٩٣]
ھەروەھا واشنتۆن لایەنگری مافەکانی ئێڵ جی بی تییە. لە مانگی ئابی ٢٠١٣دا وەک سەرۆکی شانازانەی خەڵاتی ڕێزگرتنی GLSEN دەستنیشانکرا؛ و خەڵاتی GLAAD Vanguard لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٥ وەرگرت.[٩٤][٩٥][٩٦] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦دا، کەمپەینی مافی مرۆڤ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە وەک ڕێزێک بۆ قوربانیانی تەقەکردنەکەی یانە شەوانەکەی ئۆرلاندۆ؛ لە ڤیدیۆکەدا واشنتۆن و کەسانی دیکە چیرۆکی ئەو کەسانەیان گێڕاوەتەوە کە لەوێ کوژراون.[٩٧][٩٨]
واشنتۆن سێیەم شەوی کۆنفرانسی نیشتمانی دیموکراتەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی بەڕێوەبرد.[٩٩][١٠٠]
بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاری جۆرجیا لە ساڵی ٢٠٢٢، واشنتۆن پشتگیری لە ستایسی ئەبرامز کاندیدی دیموکراتەکان کرد.[١٠١][١٠٢][١٠٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Finn، Natalie (٣ی تەممووزی ٢٠١٣). «Kerry Washington & Nnamdi Asomugha's Secret Wedding—See Their Marriage Certificate!». E! News. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «On This Day». The New York Times. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Finn، Natalie (٢ی ئایاری ٢٠١٤). «Kerry Washington Is a Mom! Check Out Baby Isabelle Amarachi Asomugha's Birth Certificate». E! News. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە. Sidebar: Certificate of Live Birth: Isabelle Amarachi Asomugha (County of Los Angeles Department of Public Health). Gives Kerry Washington birth date. Archived from the original on May 2, 2016.
- ^ Note: FilmReference.com states "Born January 5, 1977 (some sources cite 1975)...." at «Kerry Washington Biography (1977?- )». لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Bricker، Tierney (١٣ی ئایاری ٢٠١١). «ABC picks up 'Charlie's Angels,' 'Good Christian Belles' and ten more». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Robehmed، Natalie (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Highest-Paid TV Actresses 2018: Sofia Vergara Tops Ranking Again With $42.5 Million». Forbes. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Note: FilmReference.com states "Born January 5, 1977 (some sources cite 1975)...." at «Kerry Washington Biography (1977?- )». لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Stein، Ruthe (٩ی ئایاری ٢٠١٠). «Washington's 'Mother' instinct». The San Francisco Chronicle. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Collins، Lauren (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤). «Kerry Washington: Politics and Shabu Shabu». New York Times. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Curtis، Nick (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Kerry Washington on making Quentin Tarantino's Django Unchained». Evening Standard. لە ١ی ئازاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «So Who Knew? Washington Connects The Dots». Jamaica Observer. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Powell، Kevin (٩ی ئایاری ٢٠١٣). «Kerry Washington: Woman on Top». Ebony. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Leive، Cindi (٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Kerry Washington Talks Her New Marriage, Scandal Style, and Her Real-Life Gladiators in Glamour's October Issue». Glamour. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Mosley، Tanya (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «How a DNA test inspired actress-activist Kerry Washington's journey of self-discovery». Author Interviews. Fresh Air (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). NPR. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Kamp، David (١٥ی تەممووزی ٢٠١٣). «Ms. Kerry Goes to Washington: The First Lady of Scandal Speaks». Vanity Fair. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Kamp، David (١٥ی تەممووزی ٢٠١٣). «Ms. Kerry Goes to Washington: The First Lady of Scandal Speaks». Vanity Fair. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Natasha (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «INSIDE Black Girls Rock! Red Carpet Arrivals & What You Can Expect From The Show». The YBF. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Park، Andrea (٩ی نیسانی ٢٠١٦). «Kerry Washington Reveals Jennifer Lopez Was Her Dance Teacher Growing Up: 'Cause We're From the Block!'». PEOPLE.com. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Lindig، Sarah (٩ی نیسانی ٢٠١٦). «Kerry Washington Learned Her Dance Moves from a Legend». ELLE. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Branson، Richard (٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «Kerry Washington: I'm Ready to Talk About My Abortion». Time (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ "How Did You Get Your SAG-AFTRA Card?" TV Guide. January 13, 2014. p. 10.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ "How Did You Get Your SAG-AFTRA Card?" TV Guide. January 13, 2014. p. 10.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «the people speak». ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington Bio». BuddyTV. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «About Kerry Washington». Yahoo! Movies. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Django Unchained». Metacritic. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington finally joins Django Unchained as Django's wife». ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Academy Invites 176 to Membership». The Academy of Motion Picture Arts and Sciences. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Obenson، Tambay A. (١٨ی تەممووزی ٢٠١٣). «Kerry Washington Is 1st Black Actress Since Cicely Tyson In 1995 To Earn Drama Lead Actress Primetime Emmy Nomination». Indiewire. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Freydkin، Donna (١٠ی تەممووزی ٢٠١٤). «Kerry Washington is 'speechless' for once». USA Today. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Obenson، Tambay A. (١٨ی تەممووزی ٢٠١٣). «Kerry Washington Is 1st Black Actress Since Cicely Tyson In 1995 To Earn Drama Lead Actress Primetime Emmy Nomination». Indiewire. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Nominations Announced for the 20th Annual Screen Actors Guild Awards». sagawards.com. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «2014 Golden Globes Awards». goldenglobes.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «2014 Golden Globes Awards». goldenglobes.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Schneider، Michael (١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «TV Guide Magazine Names Kerry Washington TV Star of the Year». tvguide.com. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «'Scandal' Cast Adorably And Excitedly Accepts TV Guide Magazine Fan Favorite Awards (VIDEO)». Huffingtonpost. ١٧ی نیسانی ٢٠١٣. لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington, Kelly Rowland Land In PEOPLE 'Most Beautiful Woman' Issue». Huffingtonpost. ٢٤ی نیسانی ٢٠١٣. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Sheeler، Jason (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «Kerry Washington: The Gladiator». glamour.com. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington is the New Face of Neutrogena». ETonline. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «'Saturday Night Live': 'Scandal's' Kerry Washington signs on to host; Eminem to perform». CarterMatt.com. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington Wants Olivia Pope to Redefine Power Dressing». elle.com. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Naoreen، Nuzhat (٤ی نیسانی ٢٠١٣). «'Scandal'-ous Fashion Secrets!». Entertainment Weekly. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Lee، Ashley (٩ی ئازاری ٢٠١٧). «'Cars 3' Adds Kerry Washington, Nathan Fillion, Lea DeLaria». The Hollywood Reporter. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Gettell، Oliver (٣٠ی ئابی ٢٠١٦). «Kerry Washington developing female police drama at ABC». Entertainment Weekly. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Villarreal، Yvonne (٩ی ئازاری ٢٠١٨). «Kerry Washington takes the director's chair on 'Scandal'». The Los Angeles Times. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Keveney، Bill (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «The 'Scandal'-'How to Get Away With Murder' crossover is finally here». USA Today. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Goldberg، Lesley (١٩ی نیسانی ٢٠١٨). «'Scandal' Series Finale: How Shonda Rhimes Wrapped the ABC Political Game-Changer». The Hollywood Reporter. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Blakenship، Mark (١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «RETURNING TO BROADWAY, KERRY WASHINGTON SURPRISES HERSELF». Broadway Direct. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Slane، Kevin (٩ی ئابی ٢٠١٨). «Kerry Washington is directing a 'SMILF' episode in Boston». Boston.com. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Patten، Dominic (٢٢ی ئایاری ٢٠١٩). «'All in the Family' & 'The Jeffersons' Live Shines With Jamie Foxx's Flub, Surprise Guest & More Than Nostalgia». Deadline Hollywood. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Day-Ramos، Dino (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Netflix To Adapt Broadway Hit 'American Son' With Kerry Washington Reprising Role». Deadline Hollywood. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «American Son». Toronto International Film Festival. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Meyer، Dan (١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «American Son, Starring Kerry Washington, Arrives on Netflix November 1». PlayBill.com. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Siegel، Tatiana (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «Sundance Unveils Female-Powered Lineup Featuring Taylor Swift, Gloria Steinem, Abortion Road Trip Drama». The Hollywood Reporter. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The Fight». Sundance Film Festival. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Andreeva، Nellie (١٢ی ئازاری ٢٠١٨). «Hulu Nabs 'Little Fires Everywhere' Limited Series Starring Reese Witherspoon & Kerry Washington». Deadline Hollywood. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Ferguson، LaToya (٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠). «'Little Fires Everywhere' Trailer: Reese Witherspoon and Kerry Washington's Slow Burn in the Suburbs». IndieWire. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Richards، Kimberly (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «Kerry Washington Announces She's Directing An 'Insecure' Episode In The Best Way Possible». The Huffington Post. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington». emmys.com. Academy of Television Arts & Sciences. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ N'Duka، Amanda (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «Kerry Washington Joins Meryl Streep & Nicole Kidman In Ryan Murphy's 'The Prom'». Deadline Hollywood. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington joins 'The Simpsons' cast as Bart's new teacher — get a first look». Entertainment Weekly. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Hipes، Patrick (١٩ی شوباتی ٢٠٢١). «Kerry Washington And Charlize Theron Join Netflix's 'The School For Good And Evil'». Deadline Hollywood. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ McNary، Dave (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Eva Longoria Baston to Direct, Star in Comedy '24-7′ With Kerry Washington». Variety. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Wiseman، Andreas. «Omar Sy & Kerry Washington Set To Star In Lionsgate Action-Thriller 'Shadow Force'; Joe Carnahan Directing». Deadline Hollywood. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Jackson، Angelique (٣ی ئابی ٢٠٢١). «Kerry Washington to Star in and Produce Film Adaptation of Diane Cardwell's Memoir 'Rockaway' for Netflix». Variety. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Grobar، Matt (١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «Kerry Washington To Exec Produce, Star In Tyler Perry's Netflix WWII Pic Six Triple Eight; Sam Waterston, Susan Sarandon & Oprah Winfrey Among Others Set». Deadline Hollywood. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Silverman، Stephen M. (٧ی تەممووزی ٢٠٠٧). «Kerry Washington: Dating Scared Me». People. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Gomez، Patrick (٣ی تەممووزی ٢٠١٣). «Kerry Washington Weds Nnamdi Asomugha». People. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington weds pro athlete Nnamdi Asomugha». CBS News. ٣ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Lee، Caroline (٢٠١٣). «Nnamdi Asomugha secretly weds 'Scandal' star Kerry Washington - UPI.com». upi.com. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Blumm، K.C. «Kerry Washington Welcomes Daughter Isabelle Amarachi». People. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Blumm، K.C. «Kerry Washington Welcomes Daughter Isabelle Amarachi». People. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Morris، Meagan (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «How many kids does Kerry Washington have?». Metro US (بە ئینگلیزی). Metro Media US. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
She has three: A stepson named Blake, another son named Caleb and one daughter named Isabelle.
- ^ «Kerry Washington wore her engagement ring pinned to clothes to hide it from the public». TODAY.com (بە ئینگلیزی). ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington on Raising Kids with a Thick Skin: 'Not Everybody's Going to Hold Your Hand'». Peoplemag (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Mandatory - Laugh. Learn. Do Some Good». Mandatory (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Newcomb، Alyssa (١٩ی ئایاری ٢٠١٣). «Kerry Washington: 'Scandal' Star Shares Memories From Her College Years». ABC News. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington at GWU commencement: Grads must be 'heroes of own lives'». washingtonpost. ١٩ی ئایاری ٢٠١٣. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Reel Sistas Join the Fight Against Breast Cancer». ٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington DNC Speech: Read The Democratic National Convention Remarks». Huffington Post. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington teases 'Scandal' movie, but is it really happening?». www.radio.com (بە ئینگلیزی). ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Sorry, other celebrities. Kerry Washington just won Voter Registration Day». Los Angeles Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Kerry Washington [@kerrywashington] (١٧ی تەممووزی ٢٠١٨). «Tweeple! There's a very important election this Fall. Don't Get Left Behind. Head to VoteRiders.org, call or text the @VoteRiders Helpline at 844-338-8743 to make sure you have the ID you need! #voterID» (تویت) – لەڕێگەی تویتەر.
- ^ «Kerry Washington On Gay Rumors: 'I've Never Been Bothered By The Lesbian Rumor'». The Huffington Post. AOL. ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Malkin، Marc (٣ی ئازاری ٢٠١٥). «Kerry Washington to Be Honored By GLAAD With Vanguard Award | E! Online». E!. NBCUniversal Cable. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Kessler، Robert (٢٣ی ئازاری ٢٠١٥). «Kerry Washington Brings the Crowd to Its Feet With GLAAD Awards Speech | Yahoo Celebrity - Yahoo Celebrity». Yahoo! Celebrity. Yahoo!. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «49 Celebrities Honor 49 Victims of Orlando Tragedy | Human Rights Campaign». Hrc.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Rothaus، Steve (١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦). «Pulse Orlando shooting scene a popular LGBT club where employees, patrons 'like family'». The Miami Herald. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Mucha، Sarah (١٧ی ئابی ٢٠٢٠). «Eva Longoria, Tracee Ellis Ross, Kerry Washington and Julia Louis-Dreyfus announced as Democratic convention emcees». CNN. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington: Los Angeles, CA». www.pcah.gov. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Washington, Kerry [@kerrywashington] (٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «Stacey Abrams is someone who believes all voices should be heard. All votes should be counted. And all people should matter. I'm with you @staceyabrams. Georgia, where you at!?!? https://t.co/W2vsNox7Yp» (تویت) (بە ئینگلیزی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە – لەڕێگەی تویتەر.
- ^ «Kerry Washington». vday.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kerry Washington, Viola Davis, Ellen Pompeo, Shonda Rhimes star in Hillary Clinton ad». USA Today. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- لەدایکبووانی ١٩٧٧
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- زیندووان
- دەرھێنەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- خانمەکتەرە دەنگییەکانی ئەمریکا
- ژنە ئەمریکییە بەرھەمھێنەرەکانی فیلم
- چالاکوانەکانی مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- براوەکانی خەڵاتی ئیمی پرایم تایم