کیمیاگەر (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کیمیاگەر
TheAlchemist.jpg
نووسەرپاولۆ کۆیلۆ
سەردێڕی سەرەکیکیمیاگەر
دانەری بەرگکاراڤاگیۆ، «نارسیسس»، ١٥٩٧–٩
وڵاتبەڕازیک
زمانپورتووگالی
چەشنسەرکێشی، فەنتازیا
بڵاوکەرەوەHarperTorch (وەرگێڕانی ئینگلیزی)
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٨٨
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
١٩٩٣
لاپەڕەکان٢٠٨ پەڕە
ژپنک (ISBN)0-06-250217-4
OCLC٢٦٨٥٧٤٥٢
٨٦٩٫٣
پێش ئەوحەجەکە (١٩٨٧)'
پاش ئەوبریدا (١٩٩٠)

کیمیاگەر (بە پورتووگالی: O Alquimista) ڕۆمانێکە لە نووسینی پاولۆ کۆیلۆ کە بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ١٩٨٨. ڕۆمانەکە بۆ یەکەم جار بە زمانی پورتووگالی نووسرابوو، دواتر بە ھۆی ناوبانگەکەی، بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی وەرگێڕدرا.[١][٢] ڕۆمانەکە چیڕۆکێکی ھێمایییە، باس لە کاروانی شوانێکی لاوی ئەندەلوسی دەکات بۆ ھەرەمە میسڕییەکان، دوای ئەوەی خەونی دۆزینەوەی گەنجینەیەک لە شوێنەکە بۆ چەند جارێک دووبارە دەبێتەوە.

چیڕۆک[دەستکاری]

کیمیاگەر باس لە کاروانی شوانێکی ئەندەلوسی دەکات بە ناوی سانتیاگۆ، ناوبراو شوانێکە خولیای گەشتکردنی هەیە هەربۆیە پیشەی شوانکردنی هەڵبژاردووە بەوەی دەتوانێ بۆ چەند شوێنێک بڕوات لەوەی لەیەک شوێنی کارکردن قەتیس بخوات. ئەو چەندجارێک خەون بەوە دەبینێت کە دەبێتە خاوەن سامانێکی زۆر و گەنجینەیەک لە نزیک هەڕەمەکانی میسر دەدۆزێتەوە. دواتر بۆ لێکدانەوەی خەونەکانی ڕوو لە پیرەژنێکی قەرەجی فاڵچی دەکات، ئەویش مانای خەونەکەی لێکدەداتەوە بەوەی لە نزیک هەڕەمەکانی میسر دەتوانێت گەنجینەکەی بدۆزێتەوە، لەبەرامبەر لێکدانەوەی خەونەکە ئەوا پیرەژنەکە داوای ١/١٠ی گەنجینەکەی دەکات.

لە سەرەتای گەشتەکەیدا، سانتیاگۆ چاوی بە پاشایەک/مەلەکی سادق دەکەوێت، کە پاشای ناوچەی سالم بوو. دواتر پاشاکە داوای لێکرد کە شوانەکە مەڕەکانی پێ بفرۆشێت بەوەی سانتاگۆ ئەچێتە گەشتێکی درێژ، هەروەها پاشاکە زانیاری لەبارەی ئەفسانەی کەسایەتییەوە بە سانتایگۆی شوانی وت.[٣]

هەڕەمەکانی میسر.

لەکاتی گەیشتنی بە ئەفریقا، سانتیاگۆ شوێن و خەڵکەکەی لێ نامۆ بوو بەوەی بە عەرەبی قسەیان دەکرد، زمانێک کە خۆی نەیدەزانی، پاشان چاوی بە پیاوێک کەوت کە بەنیازی یارمەتیدانی ئەو دەستی هاوکاریکردنی پێشکەش کردبوو، بەڵام دواتر هەرزوو ئەو پیاوە پارەکانی شوانەی دزی کە لە فرۆشتنی مەڕەکان دەستی کەوتبوون. دوای ئەوە سانتیاگۆ لە ڕاڕابوو لە گەشتەکەی تاکوو بازرگانێکی کریستالی دۆزییەوە، کە لەڕێی ئیشکردن بۆ ئەو پیاوە توانی لەماوەی ساڵێکدا خۆی کۆبکاتەوە و پارەی گەشتەکەی بۆ هەڕەمەکانی میسڕ دەستکەوێت.

لە درێژەی گەشتی ڕێگاکەی لەپاڵ کۆمەڵە گەڕیدە و گەشتیارێک بەرەو هەڕەمەکان، سانتیاگۆی شوان چاوی بە پیاوێکی ئینگلیز دەکەوێت کە هاوسەفەریەتی و دەگەرێت بەدوای دۆزینەوەی کیمیاگەرێک، بەمەش هاوڕێیەکی دۆزییەوە. لەکاتی گەشتەکەیان، بەرەو بیابان ئەوا ناوچەکە لەباروودۆخی جەنگدابوو لەنێوان هۆزەکانی ئەو ناوچەیە. دواتر سانتیاگۆ و کۆمەڵەکەی گەیشنە مێرگێکی سەلامەت، لەوێ سانتیاگۆ تووشی داوی خۆشەویستی دەبێت لەگەڵ کچێکی عەرەب بەناوی فاتیمە. لەوێ بە فاتیمە دەڵێت کە دەیەوێ هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، بەڵام فاتیمە بەو مەرجە ڕازی دەبێت کە سانتیاگۆ گەشتەکەی تەواوبکات بۆ هەڕەمەکان، لەبەرامبەردا ئەویش وەک ژنەکانی دیکەی بیابان چاوەڕوانی ئەو دەکات وەک چۆن ئەوان چاوەڕێی مێردە جەنگاوەرەکانیان دەکەن. دواتر لەسەر ئەم بابەتە، سانتیاگۆ فێری ئەوەبوو کە خۆشەویستی ڕاستەقینە کەس لە ئامانجەکانی ناوەستێنێت و پێویستیش بەوەناکات کەسیش قوربانی بە چارەنووسی بدات.

دواتر چاوی بە کیمیاگەرەکە دەکەوێت و بەیەکەوە گەشت دەکەن بەو ناوچە دژوارانەی کە جەنگی هۆزەکانی لێ ڕوودەدات، لەڕێگادا لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە دەورە دەدرێن، سانتیاگۆ ناچار دەکرێت بۆ ڕێگەپێدان پێی ئەوا ببێتە زریانێکی بیابانی. دواتر کە سانتیاگۆ دێتە گۆ لەگەڵ سرووشت و بیابان لەبوونی بە زریانی بیابان سەرکەوتوو دەبێت و چەکدارەکانیش ڕێگای پێدەدەن کە درێژە بەگەشتەکەی بدات.

لەکۆتاییدا، سانتیاگۆ دەگاتە هەڕەمەکان، لەوێوە جارێکی دیکە لەلایەن دزەکانەوە دەورە دەدرێت بەڵام هەربەهۆی ئەم ڕووداوەوە بۆی دەردەکەوێت کە گەنجینەکان ڕێک لەو شوێنەوە هەڵگیراون کە خەونەکەی لێوەدەدیت بۆیە دواتر دەگەڕێتەوە هەمان شوێن و گەنجینەکەی دەدۆزێتەوە و لەپاشانیش بڕیار دەدات کە بچێتەوە بۆ لای فاتیمە.

باکگراوند[دەستکاری]

کۆیلۆ ڕۆمانەکەی نووسی لە تەنھا دوو ھەفتەدا لە ساڵی ١٩٨٧. ئەو ئەوەی ڕوونکردەوە کە توانیوییەتی ڕۆمانەکە بنووسیت بەو خێرایییە چونکە چیڕۆکەکە «خۆی نووسرابوو لە ناوی ڕۆحی».[٤]

ڕووکاری سەرەکی ڕۆمانەکە بریتییە لە گەڕان بەدوای چارەنووس.[٥] دیوە فەلسەفییەکەی ئەم ڕۆمانە خۆی دەبینێتەوە لە ئەو ئامۆژگارییەی کە درایە سانتایگۆ کە دەڵێت «کاتێک بەڕاستی دەتەوێت شتێک ڕووبدات، تەواوی گەردوون هاوکار دەب بۆئەوەی بەدی بێت.»[٦]

لە سەرەتادا کتێبەکە لە لایەن دەزگای بەڕازیلی ڕۆکۆ بڵاوکرایەوە.[٧] دوای فرۆشێکی باش و تێپەڕینی ساڵێک، مافی بڵاوکردنەوەی گەڕاندەوە بۆ پاولۆ کۆیلۆ.[٨] دواتر بۆ ئەوەی خۆی نوێ بکاتەوە، کۆیلۆ لەگەڵ ژنەکەی بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ بەگەشت چوون بۆ بیابانی مۆهاڤی لە ئەمریکا.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Paulo Coelho in WorldCat database". WorldCat. لە ڕێکەوتی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  2. ^ "The Alchemist > Editions". Goodreads. لە ڕێکەوتی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  3. ^ The Alchemist, HarperCollins paperback, 1998, p.21
  4. ^ Pool، Hannah (2009-03-19). "Question time". The Guardian. لە ڕێکەوتی 2012-01-27 ھێنراوە. 
  5. ^ Cowles، Gregory (2009-10-08). "Inside the List". The New York Times. لە ڕێکەوتی 2012-01-28 ھێنراوە. 
  6. ^ Flanagan، Mark. "The Alchemist". 
  7. ^ Retrieved 2019-05-16.
  8. ^ ی ا "Interview with Paulo Coelho". Goodreads.com. March 2008. لە ڕێکەوتی 2012-01-27 ھێنراوە.