کیتۆئەسیدۆزی دیابێتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کیتۆئەسیدۆزی دیابێتی حاڵەتێکی مەترسیدارە لە ژیانی تووشبوان بە دیابێتی جۆری یەکەمە کە بە دەگمەن لە تووشبوان بە دیابێتی جۆری دوویشدا ڕوو دەدات. کیتۆسئەسیدۆزی دیابێتی ئاکامی کەمبوونی ئەنسۆلینە کە لە ئەنجامی ئەم حاڵەتەدا میتابۆلیزمی لەش لە سووتاندنی ترشەکانی چەوری بۆ کیتۆنەکان دەگۆڕدرێت کە ئەم کارە دەبێتە هۆی زۆربەی ئاکامە خراپەکانی کیتۆئەسیدۆزی دیابیتی.[١]

نیشانەکان[دەستکاری]

بێقەراری، هیلاکی، ڕشانەوە، ئێشی سک، کەمبوونەوەی کێش و حاڵەتی کۆما نیشانە دیارەکانی کیتۆئەسیدۆزن. هەروەها تا، قۆزە، لەرزین و ئێشی جومگەکان.[٢]

تەشخیس[دەستکاری]

ڕواڵەتی نەخۆش، پێستی وشک، هەناسەدانی دژوار، وشکی دەم، کەمبوونی تۆرگۆری پێست و توندلێدانی دڵ هاوکات لەگەڵ زۆربوونی ڕادەی شەکەری خوێن و چەندین ئازمایشی دیکە دەتوانن پزیسک بۆ تەشخیسی کیتۆئەسیدۆزی دیابێتی ڕێنمایی بکەن.[٢]

چارەسەری[دەستکاری]

گەیاندنی ئاوێکی زۆر بە نەخۆش، کەم کردنەوەی شەکەری خوێن لە ڕێگای تەزریق کردنی ئەنسۆلین و چەندین کاری پزیشکی دیکە دەتوانن یارمەتی بدەن لە چارەسەر کردنی دیابێت.[٣]

سەرچاوکان[دەستکاری]