وتووێژ:کۆنفووشیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

باشە خۆ کۆنفۆشیش عەرەبی نەبوو؟ دوایی کابرا لەسەر ئایینی کۆنفۆشی بێت یەعنی دەبێت پێی بڵێیت کابرا کۆنفۆشییە یان کابرا کۆنفۆشیزمییە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٣١, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

مام فێرخوازی خۆشەویست، ڕۆحی من، جنابت ئەوھەموویە بە قازانجی بۆ ویکی کوردی بەڵام بۆ ئەو ناوانە بۆ ئاوای. ئێمە کاسایەتییەکمان ھەیە بە ناوی کۆنفوشیوس کە ئایینێکی نوێی داناوە. بە کەسانێک کە پێڕەوی لەم کەسە و لەم ئایینە دەکەن دەڵێن کۆنفوشیوسی و بە خۆدی ئایینەکەش دەڵێن کۆنفوشیوسیزم. نازانم ئەم ناوە ھەڵەیە لە کوێ ھاتووە؟ کۆنفۆشی چییە و لە کوێ ھاتووە؟ ھەر لە بیر کۆنەفرۆشی دێمەوە. وتارەکە باسی خودی ئایینەکە دەکات نەک ئەوانەی لەسەر ئایینەکەن.--چالاکWьтуwеж (٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:٤٨, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

ئایین: کۆنفۆشیوسیزم

پەیڕەوی ئایین: کۆنفوشیوسیزت یان کۆنفۆشی. مادی (لێدوان) ١٧:٥٢, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

نا، پەیڕەوی ئایین ئاوا دەکا: کۆنفوشیوسی یان کۆنفوشیوسیست (وەک کۆمۆنیست، سۆسیالیست، ناسیۆنالیست کە بە خودی مەکتەبەکە دەڵێن کۆمۆنیزم، سۆسیالیزم، ناسیۆنالیزم).--چالاکWьтуwеж (٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:٥٦, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاکی بەڕێز ئەگەر دەڵێی ئەم ناوە "کۆنفۆشی" لە کوێوە ھاتووە دەتوانی لە گووگڵ بینووسیت و بزانە چەند ئەنجامت بۆ دێت بەڵام ئەم ناوەی کە تۆ نووسیوتە "کۆنفوشیوسیزم" بنووسیت ھەر یەک ئەنجامیشت بۆ نانێرێت، من ھەر بە کۆنفۆشیم بیستووە و ئەوەی بەڕێزت نووسیوتە ھەر پێشم ناخوێندرێتەوە، ھێشتا ھی کاک مادی باشتر بوو "کۆنفۆشیزم".--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:١٢, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
باو بوون مەسەلەیەکە و دروستبوونیش مەسەلەیەکی تر، ئەگەر چی باو بوونیش گرنگە. بێجگە لە باو بوون لە زمانی ئینگلیزیدا بە کەسێک کە پێڕەوی لەم ئایینە دەکا دەڵێن Confucian کە ئەمە بە کوردی دەبێتە کۆنفووشی و ھەروەھا با ئایینەکە دەڵێن Confucianism کە ئەمەش بە کوردی دەبێتە کۆنفووشیزم (کۆنفووشی + ئیزم). بەڵام نازانم بۆ بەشی «یوس» لەم وشانەدا نەماوە. بە ھەر حال ئێستا کە وەک ئینگلیزی باو بووە ئێمەش ھەر ئاوای بە کار دەھێنین و منیش گواستمەوە بۆ کۆنفووشیزم. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٩:٤٩, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)


زۆر ڕاستە کاکە چالاکی بەڕێز باوبوون جیایە لە دروستبوون بەڵام ئێمە ئینگلیز نین تا وشەیەک لە ئینگلیزی چۆنە ئێمەش وا بیڵێین، وە ھی ئەوانمان پێ دروست بێت و خۆمانیش ھەڵە و نادروست، تکایە کاکە گیان چاوت لەسەر ئینگلیزی ھەڵگرە و ئەوەندە مەڵێ لە ئینگلیزی وای پێ دەوترێ و وای پێناوترێ دەبێت لە کوردی ھەموو شتێک جیاواز بێت و ھیچ وشەیەکی سەداسەد لە زمانێکی تر نەچێت، وە ھیچ شتێک نییە کە پێی بڵێین وەک ئینگلیزی باو بووە. چونکە ھەم ئایینەکەش و ھەم ھەڵگری ئایینەکەش ھەر کۆنفۆشییە. وە ناوی (کۆنفۆشی ھاتووە نەک کۆنفووشی: ھەروەک لە ھەموو سەرچاوەیەکی کوردی وا ناوی ھاتووە)، بەڵام ھەر چۆنێک بێت ھێشتا "کۆنفووشیزم"ەکە باشتر بوو لەو ناوەی پێشتر کە ھەر نەمزانی چۆناوچۆن بیخوێنمەوە. بۆیە لەگەڵ ئەوەی ئەم ناوەش "ئیزم"ی ئینگلیزی پێوەیە و لەجیاتی "ۆ: "وو" بەکارھاتووە، بەڵام ڕەخنەم نەما و کێشە نییە مادام ئەو ناوەتان "کۆنفووشیزم" ھەڵبژارد و منیش پێم دەخوێندرێتەوە و ناوێکی زۆر قورس نییە با ھەر ئەوە بێت. بژیت--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٠٢, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)