کۆنامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنامی
ناوی خۆماڵی
コナミグループ株式会社
وێبگەhttps://www.konami.com/en/ www.konami.com/ja/، https://www.konami.com/en/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

کۆنامی کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی ژاپۆنییە بۆ یاری ڤیدیۆیی و کات بەسەربردن، بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری چو لە ویلایەتی تۆکیۆیە، هەروەها کارتی بازرگانی، ئەنیمێ، تۆکوساتسۆ، ئامێری پاچینکۆ، ئامێری یاریکردن و کابینەی ئارکێد بەرهەم دەهێنێت. کۆمپانیای کۆنامی گازینۆی لە سەرانسەری جیهان هەیە و یانەکانی تەندروستی و لەشجوانی لە سەرانسەری ژاپۆن بەڕێوەدەبات. یارییە ڤیدیۆییەکانی کۆنامی بریتین لە میتال گێڕ، سایلێنت هیڵ، کاسلڤانیا، کۆنترا، فرۆگەر، تۆکیمێکی میمۆریاڵ، پارۆدیۆس، گرادیۆس، یو-گی-ئۆ!، سویکۆدن و پرۆ ئیڤەڵوشن سۆکەر. سەرەڕای ئەوەش کۆنامی خاوەنی زنجیرە یاری مۆسیقی بێمانییە، هەروەها گەشەپێدەری پێشووی یارییەکان هادسۆن سۆفتە کە بە یاریەکانی بۆمبەرمان و ئایلاند ئەڤێنتچەر و بۆنک و ستار سۆڵدەر ناسراوە. کۆمپانیای کۆنامی نۆزدەهەمین گەورەترین کۆمپانیای یارییە لە جیهاندا لە ڕووی داهاتەوە. کۆمپانیاکە لە ساڵی ١٩٦٩ وەک بزنسێکی کرێ و چاککردنەوەی جەوکبۆکس سەری هەڵدا لە شاری تۆیۆناکا لە ئۆساکا لە ژاپۆن لەلایەن کاگێماسا کۆزوکی کە تا ئێستاش سەرۆکی کۆمپانیاکەیە. بارەگای سەرەکی کۆمپانیای کۆنامی لە تۆکیۆیە. لە ئەمریکا کۆمپانیای Aviation Blvd کاروباری یارییە ڤیدیۆییەکانی بەڕێوەدەبات لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و لە ویلایەتی نیڤادا کۆمپانیای Paradise کاروباری یاری گازینۆکانی بەڕێوەدەبات.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی

مێژوو[دەستکاری]

کۆمپانیاکە لە ٢١ی ئازاری ١٩٦٩ بە فەرمی دامەزراوە لە ژێر ناوی کۆمپانیای پیشەسازی کۆنامی. لە 19ی ئازاری 1973. دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمپانیاکە کاگێماسا کۆزوکی (بە کاز کۆزوکی ناسراوە) کارێکی کرێی جەوکبۆکس و چاککردنەوەی لە شاری تۆیۆناکا لە ئۆساکا بەڕێوەبرد پێش ئەوەی کارەکە بگۆڕێت بۆ بەرهەمهێنەری ئامێری یاریکردن بۆ یاری ڤیدیۆیی. یەکەم یاری ڤیدیۆیییان کە بە سکە کاری دەکرد لە ساڵی ١٩٧٨ بڵاوکرایەوە، ساڵی دواتر دەستیان بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان کرد بۆ ئەمریکا.

کۆنامی لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا سەرکەوتنەکانی دەستی پێکرد لە یارییە ئارکێدەکان، لە یاری سکرەمبڵ (١٩٨١)ەوە دەستی پێکرد، دواتر یاریە بەناوبانگەکانی وەک فرۆگەر (١٩٨١)، سوپەر کوبرا (١٩٨١)، تایم پیلۆت (١٩٨٢)، ڕۆک'ن ڕۆپ (١٩٨٣)، تراک ئەند فیڵد (١٩٨٣) و یی ئار کونگ-فو (١٩٨٥). لە زۆرێک لە یارییە سەرەتاییەکانیان مۆڵەتیان بە کۆمپانیاکانی دیکە دابوو بۆ ئەوەی لە ئەمریکا یاریەکانیان بکەنەوە، لەوانە کۆمپانیای ستێرن ئەلیکترۆنیکس، سێگا و گرێملین ئیندستریز. دواتر لە ساڵی ١٩٨٢ لقێکیان لە ئەمریکا دامەزراند بە ناوی کۆنامی ئۆف ئەمریکا، هەر لەم ماوەیەدا بوو کە کۆمپانیای کۆنامی دەستی کرد بە فراوانکردنی کاروباری یارییە ڤیدیۆییەکانیان بۆ بازاڕی بەکاربەری ناوخۆیی دوای ماوەیەکی کورت یارییە ڤیدیۆییەکانی بۆ ئەتاری ٢٦٠٠ لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ بازاڕی ئەمریکا بڵاوکردەوە. کۆمپانیاکە چەندین یاری بۆ کۆمپیوتەری ستانداردی MSXی ماڵەوە لە ساڵی ١٩٨٣ بڵاوکردەوە، دواتر لە ساڵی ١٩٨٥دا لەسەر سیستەمی Nintendo Entertainment System بڵاوکردەوە. چەندین ڕێپێدانی کۆنامی لەم ماوەیەدا لەسەر هەردوو پلاتفۆرمەکە دامەزران، هەروەها لەسەر ئەرکەیدەکان، وەکو یاریەکانی گرادیۆس، کاستلێڤانیا، توین بی، گانباری گۆیمۆن، کۆنترا، و میتال گێڕ