کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە نۆروێژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە نەرویژ (ک.خ.ک. ن)، (بە نەرویژی: Kurdisk studentforening i Norge), (KSFN) ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و نوێنەرایەتیی خوێندکارە کوردەکانی ھەر چوار پارچەکەی کوردستان دەکات. بیرۆکەی کۆمەڵەی خویندکارانی کورد ماوەیەکی زۆرترە ھەیە لە نێوان خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی ئۆسلۆ، بەڵام ھیچی لەگەڵدا نەکرا، ھەتا پێش مانگی شوباتی ٢٠٠٤؛ دوای دەستپێشخەریی گرووپێکی خوێندکاریی کورد لە زانکۆی ئۆسلۆ، کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ خوێندکارانی کورد لە زانکۆ و پەیمانگاکان، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئۆسلۆ ڕێک خرا، کە کۆمەڵەکەی تێیدا ڕاگەیەندرا. لە ڕووی سیاسی و ڕووانگەی ژیارییەوە، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بێلایەن و سەربەخۆیە.

ئامانجەکان[دەستکاری]

  • کۆمەڵە دەیەوێت ببێت بە پاڵنەرێک بۆ خوێندنی گەنجانی کورد لە زانکۆ.
  • ئامانجی کۆمەڵەکە ئەوەیە ببێتە دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی ھەم بۆ خوێندکارانی زانکۆ و ھەم بۆ خوێندکارانی قوتابخانە.