لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆرنیشی دەلال پڕۆژەیەکی گەشتیارییە لەسەر ڕووباری خابوور، کە بە ڕۆژھەڵاتی زاخۆدا تێدەپەڕێت.[١] گەروویەکی درێژی کەناری خابوورە و بە ڕێژەی ٧٠٪ لە ھەردوو دیوی ڕووبارەکەدا لە سەوزایی پێکھاتووە. دیمەنێکی نایابی ھەیە لە لووتکەی پردی دەلال. لەناو پرۆژەکەدا بەنداوێک بە درێژاییی ٧٣ مەتر و بە بەرزیی ٣٫٥ مەتر لەسەری دروست کراوە و، درێژیی پرۆژەکە ١٬٥٠٠ مەترە کە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دروست کراوە.[٢] وا پێدەچێت کۆرنیش ھێمای نوێی زاخۆ بێت خەڵکی ناوخۆ و بیانی بۆ کۆرنیش گەشت دەکەن بۆ شارەکە.[٣]