خابوور (فورات)
ڕواڵەت
(لە ڕووباری خابوورەوە ڕەوانە کراوە)


ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە خابوور (فورات) تێدایە.
ڕووباری خابوور (بە کوردیی باکووری: Xabûr، بە سوریانی: ܚܒܘܪ خابوور/ھابوور، بە عەرەبی: الخابور) لقی ھەمیشەیی فوڕاتە لە خاکی سووریادا. ئەگەرچی خابوور لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرێت، کانیاوەکانی دەورووبەری سەرێکانی سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی ڕووبارەکەن. چەندین دۆڵ تێکەڵ بە خابوور دەبێت لە باکووری حەسیچەدا، کە پێکەوە ئەوە پێک دێنن کە پێی دەوترێت: سێگۆشەی خابوور، یان ناوچەی خابووری سەروو. لە باکوورەوە بۆ باشوور، ڕادەی بارانبارینی ساڵانە لە حەوزی خابووردا کەم دەکات لە سەروو ٤٠٠ میلیمەترەوە بۆ کەمتر لە ٢٠٠ میلیمەتر، کە وادەکات ڕووبارەکە سەرچاوەیەکی سەرەکیی کشتوکاڵ بێت بەدرێژایی مێژوو. خابوور تێکەڵ بە فوڕات دەبێت لە نزیک شارۆچکەی بووسەیڕە.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Khābūr River | Syria, Map, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ موسی، علی. «الخابور (نھر)». الموسوعة العربێة (بە ئینگلیزی). لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |