پەیکەری زیووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی خەیاڵی لە پەیکەری زیووس

پەیکەری زیووس پەیکەرێکی گەورە و بەناوبانگ و ھونەری بوو و بە یەکێک لە حەوت سەرسووڕھێنەرەکانی جیھان دادەنرێت. لە ساڵی ٤٣٥ی پێش زاییندا ھونەرمەندی یۆنانی فیدیاس لە پەرستگای زیووسی مەزندا دروستی کرد. پەرستگاکە٢٠ مەتر بەرز بوو، لەسەر بنکەیەک کە لە بەردی مەڕمەڕ دروستی کردبوو. بەرزی پەیکەرەکە دەگەیشتە ١٣ مەتر، لەلایەن ئیمپراتۆر تیۆدۆری یەکەمەوە گوازرایەوە بۆ کوستەنتنیە. لە ساڵی ٤٧٥دا بەھۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتا و بنکەکەی کە لە مەڕمەڕی ڕەش دروستکراوە تاکو ئێستا ھەر ماوە. ئەم پەیکەرە لە عاج (واتە ددانی فیل) دروست کراوە و زەبەرجەد موتوربە کراوە. جلوبەرگەکانیشی لە زێڕ بۆ دروست کردووە لەسەر بنکەیەکی بەردی مەڕمەڕ لە شێوەی مرۆڤێکی دانیشتوو لەسەر کورسییەکی لە زێڕ و عاج و داری ئەبەنووس. پەیکەرێکی بچووکی لە زێڕی خواوەند ڤیکتۆریا (کە خواوەندی سەرکەوتنە) بە دەستی ڕاستی ھەڵگرتووە و بەدەستی چەپیشی گۆچانێک کە سەرەکەی پەیکەرێکی شێری پێوەیە. ئەم پەیکەری زیوسە لە جوانی وێنەی نەبووە و شاکارێکی ھونەری بەرزی تەواو بووە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]