بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کڕێش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کڕێژەوە ڕەوانە کراوە)

کڕێش یان تۆشکه‌ حاڵه‌تێکی پێسته كه به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌كی تووشی پێستی سه‌ر ده‌بێت.[١] نیشانه‌كانی بریتین له هه‌ڵوه‌رینی توێژاڵی یان خانه مردووه‌كانی پێستی سه‌ر و خورشتێکی كه‌م یان مامناوه‌ند. ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌که خراپتر بوو ئه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌لئاوسانی پێست (seborrhoeic dermatitis).[١]

هۆکاره‌که‌ی تا ئێستا نادیاره به‌ڵام وا باوه‌ڕده‌کرێت کۆمه‌ڵێک کۆلکه‌ی بۆماوه‌یی و ژینگه‌یی بگرێته‌وه.[١] به‌هۆی كه‌می دروستی و خاوێنی نییه. له‌وانه‌یه له وه‌رزی زستان خراپتر ببێت.[٢] هۆکاری بنچینه‌یی و چۆنییه‌تی ڕوودانی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌کردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری خانه‌كانی پێست.[٣] ده‌ست نیشانكردنی حاڵه‌ته‌که (به ئینگلیزی: diagnosis) پاش به دیار كه‌وتنی نیشانه‌كان ده‌کرێت.[١]

هیچ چاره‌سه‌رێکی زانراو نییه بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌که ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر بكات،[٤] به‌ڵام ده‌توانرێت هه‌ندێک ده‌رمان یان کرێمی دژه که‌ڕوویی (به ئینگلیزی: Antifungal Medication) به‌کاربهێنرێت بۆ باشتركردنی حاڵه‌ته‌که.[١] تۆشکه تووشی نزیكه‌ی له سه‌دا په‌نجای پێگه‌یشتوان ده‌بێت، نێرینه زیاتر له مێیینه توشی تۆشکه ده‌بن.[١] زیاتر له‌پاش باڵغبوون و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ئه‌و حاڵه‌ته به دیار ده‌که‌وێت و بڕه بڕه رێژه‌که‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه تا پاش ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵی.[١]

نیشانه‌كان

[دەستکاری]
حاڵه‌تێكی باوی تۆشكه

نیشانه‌كانی تۆشکه بریتین له خورانی پێستی سه‌ر و هه‌ڵوه‌رینی خانه مردووه‌كانی پێستی سه‌ر شێوه‌ی پروشه‌ی ورد و سپی.[٥] په‌ڵه‌ی سوور، هه‌ندێک ناوچه‌ی چه‌ور له‌سه‌ر پێست و هه‌ستكردن به قدیلانه له‌سه‌ر پێست هه‌ندێکیترن له نیشانه‌كان.[٦]

هۆیه‌کان

[دەستکاری]

له کاتێکدا كه چینه‌کانی پێست خۆیان ده‌گۆڕن یان ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن له‌گه‌ڵ خانه‌ی نوێ، خانه کۆنه‌کان پاڵیان پێوه‌ده‌نرێت بۆ ده‌ره‌وه و به‌شی سه‌ره‌وه‌ى پێست كه له‌وێدا ده‌مرن و هه‌ڵده‌وه‌رێن وه‌كو پروشه یان کلۆی به‌فر. بۆ زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئه‌و توێژاڵانه‌ی پێست زۆر بچووکن تا ببینرێن. هه‌رچۆنێک بێت هه‌ندێک بارودۆخ واده‌كات كه ئه‌و ئاڵوگۆڕییه‌ی خانه‌كان نائاساییانه خێرابێت. خۆی له خۆیدا ئه‌و ئاڵوگۆرییه (پێڕاگه‌یشتن و هه‌ڵوه‌رینی خانه‌كان) له ماوه‌ی مانگێکدا ڕووده‌دات به‌ڵام وا گریمانه ده‌کرێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆشکه‌یان هه‌یه، خانه‌كان له ماوه‌ی ٢–٧ ڕۆژ ئاڵوگۆڕییه‌که بكه‌ن. له ئه‌نجامدا، ئه‌و خانه مردووانه‌ی پێست به شێوه‌ی تۆپه‌ڵێکی گه‌وره و چه‌ور هه‌ڵده‌وه‌رن وه‌كو کڵۆی سپی یان خۆڵه‌مێشی له‌سه‌ر پێستی سه‌ر، پرچ، جل و به‌رگ ده‌رده‌كه‌ون.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک، ئه‌نجامی دروستبوونی تۆشکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ کۆلکه یان هۆکار:

  1. چه‌وری پێست[٧]
  2. پاشماوه‌ی سازوچوویی (میتابۆلی) ورده-زینده‌وه‌ره‌كان (microorganisms)ی پێست.[٨][٩][١٠][١١][١٢]
  3. لاوازی و هاستیاری تاكه كه‌س

ورده-زینده‌وه‌ره‌كان

[دەستکاری]

به پێی توه‌ژینه‌وه‌یه‌کی ساڵی ٢٠١٦، به‌كتریا (Propionibacterium و Staphylococcus به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌كی) گرینگتره له که‌ڕوو بۆ دروستبوونی تۆشکه. ئاماده‌بوونی به‌كتریاش له ژێر کاریگه‌ری بڕی ئاو و چه‌وری پێستبوو.[١٣]

چاره‌سه‌ر

[دەستکاری]
شامپۆی Ketoconazole بۆ چاره‌سه‌ری تۆشكه

دژه که‌ڕوویی

[دەستکاری]

چاره‌سه‌ره دژه که‌ڕووییه‌کان وه‌كو (ketoconazole, Zinc pyrithione, Selenium disulfide) کاریگه‌ر بوونه.[١٤] وا دیاره Ketoconazole کاریگه‌ریه‌کی درێژخایه‌نتری هه‌یه.[١٥]

Ciclopirox زۆر به‌کاردێت وه‌كو دژه تۆشکه له زۆربه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا.[١٦]

تاری خه‌ڵووز (قیڕی خه‌ڵووز)

[دەستکاری]

واده‌كات كه هه‌ڵوه‌رینی خانه‌كان له چینی سه‌ر سه‌ره‌وه‌ی پێست ڕووبدات و گه‌شه‌کردنی خانه نوێیه‌کان هێواش ده‌كاته‌وه.[١٧]

درم ناسی

[دەستکاری]

تۆشکه تووشی نزیكه‌ی له سه‌دا (٥٠)ی پێگه‌یشتووه‌کان ده‌بێت.[١٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

به پێی فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆردی ئینگلیزی، وشه‌ی (dandruff) واتا تۆشکه له ساڵی (١٥٤٥)ه‌وه سه‌لمێنراوه به‌ڵام تا ئێستا بنچینه‌ی وشه‌كه نه‌زانراوه.

  1. 1 2 3 4 5 6 7 Borda، Luis (٢٠١٥). «Seborrheic Dermatitis and Dandruff: A Comprehensive Review». Journal of Clinical and Investigative Dermatology. ٣ (2). doi:١٠.١٣١٨٨/٢٣٧٣-١٠٤٤.١٠٠٠٠١٩. PMC ٤٨٥٢٨٦٩. PMID ٢٧١٤٨٥٦٠.
  2. Ranganathan، S؛ Mukhopadhyay، T (٢٠١٠). «Dandruff: the most commercially exploited skin disease». Indian Journal of Dermatology. ٥٥ (2): ١٣٠–٤. doi:١٠.٤١٠٣/٠٠١٩-٥١٥٤.٦٢٧٣٤. PMC ٢٨٨٧٥١٤. PMID ٢٠٦٠٦٨٧٩.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  3. Ranganathan، S؛ Mukhopadhyay، T (٢٠١٠). «Dandruff: the most commercially exploited skin disease». Indian Journal of Dermatology. ٥٥ (2): ١٣٠–٤. doi:١٠.٤١٠٣/٠٠١٩-٥١٥٤.٦٢٧٣٤. PMC ٢٨٨٧٥١٤. PMID ٢٠٦٠٦٨٧٩.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  4. Turkington, Carol؛ Dover, Jeffrey S. (٢٠٠٧). The Encyclopedia of Skin and Skin Disorders (چاپی Third). Facts On File, Inc. لاپەڕە ١٠٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٦٠-٦٤٠٣-٨. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  5. Turner، GA؛ Hoptroff, M؛ Harding, CR (ئابی ٢٠١٢). «Stratum corneum dysfunction in dandruff». International Journal of Cosmetic Science. ٣٤ (4): ٢٩٨–٣٠٦. doi:١٠.١١١١/j.١٤٦٨-٢٤٩٤.٢٠١٢.٠٠٧٢٣.x. PMC ٣٤٩٤٣٨١. PMID ٢٢٥١٥٣٧٠.
  6. «What Is Dandruff? Learn All About Dandruff». Medical News Today. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  7. Ro BI، Dawson TL (٢٠٠٥). «The role of sebaceous gland activity and scalp microfloral metabolism in the etiology of seborrheic dermatitis and dandruff». J. Investig. Dermatol. Symp. Proc. ١٠ (3): ١٩٤–٧. doi:١٠.١١١١/j.١٠٨٧-٠٠٢٤.٢٠٠٥.١٠١٠٤.x. PMID ١٦٣٨٢٦٦٢.
  8. Ashbee HR، Evans EG (٢٠٠٢). «Immunology of Diseases Associated with Malassezia Species». Clin. Microbiol. Rev. ١٥ (1): ٢١–٥٧. doi:١٠.١١٢٨/CMR.١٥.١.٢١-٥٧.٢٠٠٢. PMC ١١٨٠٥٨. PMID ١١٧٨١٢٦٥.
  9. Batra R، Boekhout T، Guého E، Cabañes FJ، Dawson TL، Gupta AK (٢٠٠٥). «Malassezia Baillon, emerging clinical yeasts». FEMS Yeast Res. ٥ (12): ١١٠١–١٣. doi:١٠.١٠١٦/j.femsyr.٢٠٠٥.٠٥.٠٠٦. PMID ١٦٠٨٤١٢٩.
  10. Dawson TL (٢٠٠٦). «Malassezia and seborrheic dermatitis: etiology and treatment». Journal of Cosmetic Science. ٥٧ (2): ١٨١–٢. PMID ١٦٧٥٨٥٥٦.
  11. Gemmer CM، DeAngelis YM، Theelen B، Boekhout T، Dawson Jr TL (٢٠٠٢). «Fast, Noninvasive Method for Molecular Detection and Differentiation of Malassezia Yeast Species on Human Skin and Application of the Method to Dandruff Microbiology». J. Clin. Microbiol. ٤٠ (9): ٣٣٥٠–٧. doi:١٠.١١٢٨/JCM.٤٠.٩.٣٣٥٠-٣٣٥٧.٢٠٠٢. PMC ١٣٠٧٠٤. PMID ١٢٢٠٢٥٧٨.
  12. Gupta AK، Batra R، Bluhm R، Boekhout T، Dawson TL (٢٠٠٤). «Skin diseases associated with Malassezia species». J. Am. Acad. Dermatol. ٥١ (5): ٧٨٥–٩٨. doi:١٠.١٠١٦/j.jaad.٢٠٠٣.١٢.٠٣٤. PMID ١٥٥٢٣٣٦٠.
  13. Xu، Zhijue؛ Wang، Zongxiu؛ Yuan، Chao؛ Liu، Xiaoping؛ Yang، Fang؛ Wang، Ting؛ Wang، Junling؛ Manabe، Kenji؛ Qin، Ou؛ Wang، Xuemin؛ Zhang، Yan؛ Zhang، Menghui (٢٠١٦). «Dandruff is associated with the conjoined interactions between host and microorganisms». Scientific Reports. ٦: ٢٤٨٧٧. doi:١٠.١٠٣٨/srep٢٤٨٧٧. PMC ٤٨٦٤٦١٣. PMID ٢٧١٧٢٤٥٩.
  14. Turner، GA؛ Hoptroff, M؛ Harding, CR (ئابی ٢٠١٢). «Stratum corneum dysfunction in dandruff». International Journal of Cosmetic Science. ٣٤ (4): ٢٩٨–٣٠٦. doi:١٠.١١١١/j.١٤٦٨-٢٤٩٤.٢٠١٢.٠٠٧٢٣.x. PMC ٣٤٩٤٣٨١. PMID ٢٢٥١٥٣٧٠.
  15. Turner، GA؛ Hoptroff, M؛ Harding, CR (ئابی ٢٠١٢). «Stratum corneum dysfunction in dandruff». International Journal of Cosmetic Science. ٣٤ (4): ٢٩٨–٣٠٦. doi:١٠.١١١١/j.١٤٦٨-٢٤٩٤.٢٠١٢.٠٠٧٢٣.x. PMC ٣٤٩٤٣٨١. PMID ٢٢٥١٥٣٧٠.
  16. Milani، M؛ Antonio Di Molfetta، S؛ Gramazio، R؛ Fiorella، C؛ Frisario، C؛ Fuzio، E؛ Marzocca، V؛ Zurilli، M؛ Di Turi، G؛ Felice، G (٢٠٠٣). «Efficacy of betamethasone valerate 0.1% thermophobic foam in seborrhoeic dermatitis of the scalp: An open-label, multicentre, prospective trial on 180 patients». Current Medical Research and Opinion. ١٩ (4): ٣٤٢–٥. doi:١٠.١١٨٥/٠٣٠٠٧٩٩٠٣١٢٥٠٠١٨٧٥. PMID ١٢٨٤١٩٢٨.
  17. GENERIC NAME(S): Coal TarFind Lowest Prices (١٦ی ئابی ٢٠١٧). «Anti-Dandruff (coal tar)». WebMD. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  18. Turner، GA؛ Hoptroff, M؛ Harding, CR (ئابی ٢٠١٢). «Stratum corneum dysfunction in dandruff». International Journal of Cosmetic Science. ٣٤ (4): ٢٩٨–٣٠٦. doi:١٠.١١١١/j.١٤٦٨-٢٤٩٤.٢٠١٢.٠٠٧٢٣.x. PMC ٣٤٩٤٣٨١. PMID ٢٢٥١٥٣٧٠.