کورد لە ئەستەمبوڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆی ھەژماری ئەو کوردانەی لە ئەستەمبوڵ دەژین وەک ٣ بۆ ٤ملیۆن کەس خەمڵاندنی بۆ دەکرێ. چونکە ئەستەمبوڵ جێی زۆرترین ئاپوورەی کوردی کردووەتەوە لە چاو شارەکانی دیکەی جیھان، ھەروەھا وەک گەورەترین شاری کوردنشین ناسراوە.[١] ڕۆیشتنی بەلێشاوی کوردەکان بۆ ئەستەمبوڵ بەشێکیشی دەگەڕێتەوە سەر گواستنەوە و ئاوارەکردنی زۆرەملی کوردە گوندنشینەکان لە سەروبەینی ناکۆکییەکانی نێوان کورد و دەوڵەتی تورکیا.[١][٢]

دیمۆگرافیا[دەستکاری]

کۆی گشتیی دانیشتووان[دەستکاری]

کۆی ئاپوورەی کورد لە سەرەتاکانی قەڕنی بیستەمدا لە ئەستەمبوڵ وەک ١٠ ھەزار کەس مەزندە کرابوو کە پێکھاتبوو لە بنەماڵە خان و بەگزادەکان و ھەروەھا کۆمەڵێکیش خەڵکی کرێکار و ئاسایی.[٣]

ساڵی 1995 چاودێری مافەکانی مرۆڤی کورد ژمارەی دانیشتووانی کوردی لە ئەستەمبوڵ وەک دوو ملیۆن کەس خەمڵاندووە. ساڵی ١٩٩٦ سەرڤەت موتلو ژمارەی کوردانی ئەستەمبوڵی سەتا ٨٫١٦ واتە ٥٩٤٠٠٠ کەس خەمڵاند و ئاماری ١ و نیو ملیۆن کەسی ڕەت کردەوە. ساڵی ١٩٩٨ وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ژمارەی دانیشتووانی کوردی ئەستەمبوڵی ٣ ملیۆن کەس ڕاگەیاند. ساڵی ١٩٩٧ دیپلۆماتکاری ئەمریکی، جۆن تیرمەن وتەی یەک لە بەرپرسانی پەکەکەی ڕەت کردەوە کە گوتبووی ئەستەمبوڵ ٤ ملیۆن کوردی ھەیە.[٤]

مێژوو[دەستکاری]

یەکەمین ڕێکخراوە و ئەنستیتۆی کەلتووری و سیاسیی کوردی لە ئەستەمبوڵ دامەزراون. لەسەردەمی دەسەڵاتداری عەبدولحەمیدی دووھەمدا (١٨٧٦–١٩٠٩) دەستیان دایە نووسین و شرۆڤەکردنی بارودۆخی کوردان لە ئەستەمبوڵ. ساڵی ١٩١٨ ڕۆشنبیرە کوردەکان کۆمەڵەی تەعالی کوردیان لە ئەستەمبوڵ دامەزراند.[٥]

گۆڤارێکی کوردی کە ساڵی ١٩١٣ لە ئەستەنبوڵ دەرچووە

لە نەوەدەکاندا ئەو کوردانەی لە لایەن سوپای تورکەوە و بە شێوەی زۆرەملی لە گوندەکانیان ئاوارە کران نیشتەجێی ئەسەنیۆرت لە ئەستەمبوڵ کران. مانگی مارچی ساڵی ١٩٩٥ خۆپیشاندانی کوردەکانی ئەستەمبوڵ دەستی پێکرد.[٦]

چاند و کەلتوور[دەستکاری]

کوردەکانی ئەستەمبوڵ دەورێکی گەورە و کاریگەرییان ھەبووە بۆ دامەزران و بنیاتنانی شانۆی کوردی لە وڵاتی تورکیادا. کوردە ئاوارەکراوەکان کە لە کوردستان و زێدی خۆیانەوە ڕاو نراون وەک «ئاقارێک بۆ ژیان» سەیری ئەسەنیۆرت دەکەن. بەردەوام چاو لە تەلەفیزۆنی کوردی Med TV دەکەن کە لە ئەورووپاوە بڵاو دەبێتەوە.[٧]

ڕێکخراوەکان[دەستکاری]

Kurdish Institute of Istanbul

ھەروەھا ئەوەش ببینن.[دەستکاری]

Minorities in Turkey

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Toivanen, Mari. The Kobane Generation: Kurdish Diaspora Mobilising in France. Helsinki University. pp. 54–55.
  2. ^ Houston, Christopher. Encyclopedia of Diasporas: Immigrant and Refugee Cultures Around the World. Boston. ISBN 978-0-387-29904-4.
  3. ^ Özoğlu, Hakan. Osmanlı devleti ve Kürt milliyetçiliği. p. 117.
  4. ^ Tirman, john. Spoils of War: The Human Cost of America's Arms Trade. p. 269. ISBN 978-0-684-82726-1.
  5. ^ A Democratic Future for the Kurds of Turkey: Proceedings of the Conference on North West Kurdistan (South East Turkey). ISBN 978-1-900175-01-2.
  6. ^ W Olson, Robert. The Kurdish Nationalist Movement in the 1990s: Its Impact on Turkey and the Middle East. University Press of Kentucky. ISBN 0-8131-0896-9.
  7. ^ Baş, Elif. ""The Rise of Kurdish Theatre in Istanbul". Cambridge University Press: 07 September 2015.