کلاودیا دۆومیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کلاودیا دۆومیت (بە ئینگلیزی: Claudia Doumit) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، کلۆدیا دۆمیت لە ٢ی ئایاری ١٩٩٢ لە شاری سیدنی پایتەختی ئوسترالیا لەدایکبووە. بە ڕەچەڵەک ئیتاڵی و لوبنانییە. برایەکی گەورەی ھەیە بە ناوی جەیمس. دۆمیت لە کۆلێژی ئەکتەران بۆ شانۆ و تەلەڤیزیۆن (ACTT) و سەنتەری ئەکتەرانی ئوسترالیا خوێندوویەتی. ھەرچەندە لە پەیمانگای نیشتمانی ھونەری دراماتیک (NIDA) لە شاری کێنسنگتۆن لە ئوسترالیا ڕەتکرایەوە، بەڵام بەشداری لە یەک دوو پۆلدا کردووە. ھەروەھا پرۆگرامێکی چڕ و پڕی دوو ساڵەی لەگەڵ ئەکادیمیای ستێلا ئادلێر بۆ نواندن لە لۆس ئانجلۆس وەرگرتووە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]