بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کرمی کتێب (تابلۆ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کرمی کتێب
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٥٠
ناو بە زمانی فەرمیDer Bücherwurm
جێMuseum Georg Schäfer، Grohmann Museum
خاوەنIgnaz Kuranda، René Schleinitz
چەشنھونەری چەشنی
ئافرێنەرکارڵ شپیدزوێگ
ڕووداوە بەرچاوەکانفرۆشتن
ماددەی بەکارھاتووبۆیەی زەیتی، قوماشی کەتان
کۆکردنەوەMuseum Georg Schäfer، Grohmann Museum
Location of creationئەڵمانیا
دۆخی چاپکردنپاوانی گشتی
Depicts Iconclass notation31D16(+51)، 49M9، 31A4114، 41A343

کرمی کتێب (بە ئەڵمانی: Der Bücherwurm)، ناوی تابلۆیەکی نیگارکێش و شاعیری ئەڵمانی، کارڵ شپیدزوێگ و نموونەیەکە لەسەر شێوازی بزووتنەوەی بیدێرمایێر. تابلۆکە وێنەی پیاوێکی بەتەمەن نیشان دەدات، کە لەسەر پەیژەی کتێبخانەیەک وەستاوە و خەریکی خوێندنەوەی کتێبێکە، کتێبێکی تری بە ھانیشکییەوە گرتووە و کتێبێک لە دەستەکەی تریدایە و کتێبێکیش لەنێو قاچەکانیدایە.

مێژوو

[دەستکاری]

کارڵ شپیدزوێگ سێ وەشانی جیاوازی لەم شاکارە کێشاوە. یەکەمیان، کە نزیکەی ساڵی ١٨٥٠ کێشراوە، بە ناوی "کتێبدارەکە" (The Librarian) و لە ساڵی ١٨٥٢ لە ڤیێنا بە ئیگناز کوراندا فرۆشرا و ئێستا سەر بە کۆمەڵەی مۆزەخانەی جۆرج شێفەرە لە شڤاینفورت. نموونەیەکی تری ھەمان قەبارە لەلایەن سپیتزوێگەوە ساڵێک دواتر کێشرا و بۆ فرۆشتن بۆ بازرگانی ھونەری خۆی لە نیوویۆرک، ئێچ دەبلیو شاوس، نێردرا. ئەم نموونەیە ڕێگەی خۆی بۆ کۆمەڵەی ھونەری ڕێنێ شلاینیتز دۆزییەوە و وەکو میرات بەخشرایە کتێبخانەی گشتی میلواکی و لە کتێبخانەی ناوەندییان (میلواکی، ویسکۆنسن) دانرا. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤، تابلۆکە بە شێوەی قەرزی ھەمیشەیی درایە مۆزەخانەی گرۆمان لە قوتابخانەی ئەندازیاری میلواکی لە میلواکی. وەشانی کۆتایی شاکارەکە لە ساڵی ١٨٨٤ کێشرا.[١][٢]

شیکاری

[دەستکاری]

تابلۆکە پیاوێکی بەتەمەنی حەز لە کتێب نیشان دەدات کە جلوبەرگێکی ناڕێکی لەبەردایە و لەسەر پلیکانەیەکی کتێبخانە ڕاوەستاوە، لە کاتێکدا چەندین بەرگی گەورەی لەژێر باڵەکانی و لەنێوان قاچەکانیدا گرتووە و بە چاوی کزەوە سەیری کتێبێک دەکات. بێ ئاگا لە دەوروبەرە بارۆکییەکەی (شێوەیەکی ھونەری) کە دیارە ھی شازادەیەک یان سەرۆکێکی ئایینی بووە، بە تەواوی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەکانییەتی. دەستەسڕێک، کە بەبێ بایەخ خراوەتەوە گیرفانی، لە گیرفانییەوە شۆڕبووەتەوە. پانتۆڵە ڕەشەکەی تا سەر ئەژنۆی، پێگەیەکی تەختی شاھانە پێشنیاز دەکات. ئەو وردبینییەی کە پێیەوە سەیری کتێبەکەی دەکات لەناو کتێبخانە تۆزاوی و کۆنە شکۆدارەکەدا کە سەقفەکەی بە فرێسکۆ نەخشێندراوە، ڕەنگدانەوەی ھەڵوێستە ناوخۆییەکان و گەڕانەوەیە بۆ بەھا کۆنەپارێزەکان کە لەو سەردەمەدا کاریگەری لەسەر ئەورووپا ھەبوو.

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]