کرمی قولاپی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
کرمی قولاپی (بە ئینگلیزی: Hookworm) کرمێکی مشەخۆرە و لە ڕیخۆڵەی مرۆڤدا ئەژی، لەتەمەنی کرمۆکەی (larva) و پێگەیشتویدا (adult) لەناو ڕیخوڵە باریکە دەژین کە دەبنە ھۆی نەخۆشی لە ڕیخۆڵەدا ئەم کرمە دووجۆری سەرەکی ھەیە دەبێتە ھۆی نەخۆشی لەمرۆڤدا ئەوانیش Ancylostoma duodenale Necator americanus.
گواستنەوە
[دەستکاری]
ئەم کرمە دەگوازرێتەوە لەڕێی ھێلکەکەی کە لە پیسایی کەسی تووشبوودا ھەیە.
نیشانەکانی تووشبوون
[دەستکاری]کێن ئەوانەی مەترسی تووشبوونیان ھەیە؟ ئەوانەی لە شوێنە گەرم و شێدارەکان دەژین و پاکوخاوێنی تیانا کەمە ئەوانەی کە بەبێ پێڵاو بەسەر خۆڵی پیسبوو بەو مشەخۆرە ئەرۆن یاخود پێستیان بەرکەوتەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ خاکدا ھەیە نیشانەکانی: دەکرێت ئەوکەسەی تووشی دەبێت ھیچ نیشانەیەکی نەبێت یاخود نیشانەی کەمی ھەبێت بەڵام بەگشتی نیشانەکانی ئەمانەن خوران و سووربوونەوە ئازاری سک سکچون نەمانی ئارەزووی خواردن بێھێزی
دەستنیشانکردن
[دەستکاری]لەرێگەی بوونی ھێلکەکەیی لە پیساییدا دیاری دەکرێت بە ئامێری مایکرۆسکۆپ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Traub, Rebecca J. "Ancylostoma ceylanicum, a re-emerging but neglected parasitic zoonosis". Int J Parasitol. 43 (12–13): 1009–15. doi:10.1016/j.ijpara.2013.07.006. PMID 23968813.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (ئاب ٢٠٢١) |