کرمانچی (ئیرانشار)
Kermanchi
کرمانچی | |
|---|---|
گوند | |
| پۆتانەکان: 27°53′27″N 59°49′29″E / 27.89083°N 59.82472°Eپۆتانەکان: 27°53′27″N 59°49′29″E / 27.89083°N 59.82472°E | |
| Country | |
| Province | سیستان و بەلۆچستان |
| County | ئێرانشار |
| Bakhsh | بۆزمان |
| Rural District | بۆزمان |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ٢٥ |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (IRST) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (IRDT) |
کرمانچی یان کرمانجی[١] گوندێکە لە ناوچەی بۆزمان سەر بە شاری ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستانی ئێران. لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦دا ژمارەی دانیشتووانی ٢٥ کەس بووە، لە ٥ بنەماڵەدا.[٢]
مێژوو
[دەستکاری]ناوی کرمانچی دەشێ بگەڕێتەوە بۆ کوردانی کرمانجی وان و ورمێ و خۆی کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەوی ڕاگوێزرانە ناوچەکانی تری ئێراندا بۆ پاراستنی سنوورەکان. بە گوێرەی کتێبی ئەقوام شناسی لە سەردەمی شاعەباسی سەفەوی سەدەی ١٧ زایین و لەگەرمەی شەڕی ئێران و عوسمانی، بەشێک لە کوردانی مامەدی (سەر بە میرانی مەحموودی لە ئەلباک و قوتور سەرسنووری نێوان ورمێ و خۆی) سوورگونی سیستان و بەلووچستان کران و لە بنفھل (بامپووری ئێستا) نیشتەجێ کران بۆ کاری پاراستنی سنووری دەوڵەتی سەفەوی لە ناودارانی کوردی مامەدی شاوێردی سوڵتانی مەحموودی بوو کە تا ساڵی ١٠٢٠ قەمەڕی حاکمی شاری بانفھل (بامپوور/ ئێرانشار) بوو دوایی براکەی شیرازی سوڵتان ھاتە جێی. ئێستاش ھۆزێکی ناوچەی بامپوور کە بە زمانی بەلووچی دەدوێن بە ناوی محەممەدییە و محەممەدانیش ئاوایێکی گەورەی نێوان ئێرانشار و بامپورە. گوندی کرمانچی و چیای تەفتان کە پێکدەھات لە کوردی ھەر لەوێ نزیکن.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Kermanchi can be found at GEOnet Names Server, at this link, by opening the Advanced Search box, entering "10530331" in the "Unique Feature Id" form, and clicking on "Search Database".
- ↑ «سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٨٥ (٢٠٠٦)» (ئێکسڵ). ناوەندی ئاماری ئێران. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ https://wikijoo.ir/land.html