بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کتێبدۆستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تابلۆی کرمی کتێب بەرھەمی کارڵ شپیدزوێگ، ١٨٥٠

کتێبدۆستی (بە ئینگلیزی: Bibliophilia) بە مانای خۆشەویستی و حەزکردن لە کتێبە و بەو کەسەی کە زۆر حەزی لە کتێبە و دڵی بە خوێندنەوە و کۆکردنەوەی کتێب خۆشە، «کتێبدۆست» دەوترێت.[١] کتێبدۆستەکان تەنھا خوێنەر نین، بەڵکوو زۆرجار سەرسامی کتێبەکانن، ئەوان ئەو کتێبانە کۆ دەکەنەوە کە حەزی لێ دەکەن یان بایەخێکی تایبەتی بۆیان ھەیە. ھەروەھا گرنگییەکی زۆر بە چاپە کۆنەکان، کتێبە واژۆکراوەکان، دەستنووسەکان، وەشانە نایابەکان و کتێبە وێنەدارەکان دەدەن.[٢]

کتێبدۆستی جیاوازە لەگەڵ وەسواسی کۆکردنەوەی کتێب یان «مەجنوونی کتێب» (Bibliomania)؛ چونکە لە مەجنوونی کتێبدا کۆکردنەوەی کتێب دەتوانێت ببێتە وەسواسێکی زۆر و کاریگەری لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی یان تەندروستیی کەسەکە دابنێت. ھەندێک جار زاراوەی «مەجنوونی کتێب» بە ھەمان مانای «کتێبدۆست» بەکاردەھێنرێت، بۆ نموونە، ھەندێک کتێبخانەی ناسراو، وەک کتێبخانەی کۆنگرە و کتێبخانەی گشتیی نیویۆرک، لەبری زاراوەی «کتێبدۆست»، بۆ خوێنەران و بەکارھێنەرانی خۆیان دەستەواژەکانی «شێتی کتێب» یان «مەجنوونی کتێب» بەکار دەھێنن.[٣]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ Holzenberg, Eric. "The Bibliophile as Bibliographer". The papers of the Bibliographical Society of America. 104.4 (2010): 421–431.
  2. ↑ Carter، John (١٩٥٢). ABC for Book Collectors. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. ↑ «Home | Library of Congress». Library of Congress, Washington, D.C. 20540 USA.