بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کاوەی ئاسنگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاوەی ئاسنگەر

قارەمانێکی ئەفسانەیی ئێران
ئاڵای کاویانی لە دەستی کاوەی ئاسنگەر لە گۆڤاری کاوە چاپی بەرلین
نەتەوەکورد[ژێدەر پێویستە]
ناوەکانی ترئاسنگەر
کارە ناودارەکان
دەست پێکەری ڕاپەڕینی جەماوەری دژ بە زوحاک (ئەژدەھاک)
بەرامبەر(ەکان)ئەژدەھاک
مناڵ(ەکان)گوردۆ - قۆباد

کاوەی ئاسنگەر یان کاوەی ئاھینگەر کەسایەتییەکی ئەفسانەیی و قارەمانە لە شانامەی فەردۆسی، شانامەی ئەبوو مەنسووری، گەرشاسپنامە و شانامەی کوردی ، لەوانەیە کەسایەتییەکی ڕاستەقینە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی بێت. کاوە ھێمای پێشەنگی مرۆڤەکانە لە سەردەمی ئاسن و پیشەسازی لە دوای جەمشید و داخستنی نووری یەزدان لە پاشایەتییەوە کە لە دژی حوکمە چەوسێنەرەکەی زەحاک ھەڵات و بە ھاوکاری فەریدوون و گەلی ڕاپەڕینێکی جەماوەریی نەتەوەیی دامەزراند.[١][٢] دروشمی بزووتنەوەکەی ئاڵای کاویانی، بەرجلە (بەرھەڵبێن) چەرمەکەیەتی، کە بەسەر ڕمێکەوە ھەڵواسراوە.[٣]

کاوە پەیامھێنەری دادخوازی بۆ سەربەخۆیی، ئازادی و دژایەتی بەرامبەر بە حکوومەتە نادادپەروەرەکانە کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەلتووری ئێران و ھێمای ئیمپراتۆرییەکانی ئێران ھەبووە.[٤] خەڵکی کوردستان جەژنی نەورۆز و وەستانی نەمامەکان ھاوکات لە کۆتایی حکوومەتی زەحاک دەزانن و ئاگر ھەڵدەکەن و ئاھەنگ دەگێڕن.[٥][٦] کاوە لەسەردەمی مێژوویی جۆراوجۆردا وەک سەرمەشقێک بۆ بزووتنەوە سیاسیی و کارە ھونەرییەکانی ئێران بەکارھاتووە.

ئەفسانەناسی

[دەستکاری]

چیرۆکی ئەژدەھاک و کاوەی ئاسنگەر لە ھەردوو شانامەی فەردۆسی و شانامەی ئەبو مەنسووری کە ١٠٠ ساڵ پێشتر نووسراوە گێراوە. ژیانی کاوە لە گەرشاسپ نامەی ئەسەدی تۆسی بە وردی زیاتر دەدۆزرێتەوە.[١] ھەروەھا ڕەچەڵەک و ڕاپەڕینی کاوە لە شانامەی کوردیدا بەچەند جیاوازییەک دەگێڕرێتەوە. وا دیارە ھەرچۆنێک بێت مێژوونووسانی عەرەب و ئێران و فەردۆسی حیسابەکانیان لە کتێبی لادراوی بارەگای ساسانی خودای نامە گێڕاوەتەوە کە بە پێچەوانەی دابی ئایینی تێکستەکانی پەھلەوی کە ڕووداوەکانی پێش سەردەمی ئیمپراتۆرییەتیی ئەشکانی، چیرۆکەکان بە شێوەیەکی زەمینی و ئیلھامھێنەری ڕووداوە مێژوویییەکانی سەردەمی ساسانیان بە پاراستنی لایەنە ئەفسانەیی و خەیاڵییەکان دەربڕاوە.

وتاری پەیوەندیدار

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «KĀVA». ENCYCLOPÆDIA IRANICA FOUNDATION (بە ئینگلیزی). iranicaonline.org. لە 25ی کانوونی دووەمی 2022 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ Nationalizing Iran: Culture, Power, and the State, 1870-1940 (بە ئینگلیزی). University of Washington Press. ی ی 2008. p. 78. ISBN 978-0-295-98820-7. لە 25ی کانوونی دووەمی 2022 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ لەسەر باڵەکانی سیمۆرگ: وتارەکان دەربارەی شاھنامە (بە فارسی). H&S Media. ی ی 2016. p. 102. ISBN 978-1-78083-561-7. لە 25ی کانوونی دووەمی 2022 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Winning the Long War: Retaking the Offensive against Radical Islam (بە ئینگلیزی). Rowman & Littlefield Publishers. ی ی 2009. p. 21. ISBN 978-0-7425-6621-7. لە 25ی کانوونی دووەمی 2022 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ No Friends But the Mountains: The Tragic History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ی ی 1992. p. 50. ISBN 978-0-19-508075-9. لە 25ی کانوونی دووەمی 2022 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ Conflit kurde: le brasier oublié du Moyen-Orient (بە فەرەنسی). Autrement. ی ی 2009. p. 172. ISBN 978-2-7467-1273-7. لە 25ی کانوونی دووەمی 2022 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)