کاوەی ئاسنگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کاوەی ئاسنگەر

قارەمانێکی ئەفسانەیی ئێران
Kaveh magazine logo.jpg
ئاڵای کاویانی لە دەستی کاوەی ئاسنگەر لە گۆڤاری کاوە چاپی بەرلین
نەتەوەئێرانی
ناوەکانی ترئاسنگەر
کارە ناودارەکان
دەست پێکەری ڕاپەڕینی جەماوەری دژ بە زەحاک (ئەژدەھاک)
بەرامبەر(ەکان)ئەژدەھاک
مناڵ(ەکان)گوردۆ - قۆباد

کاوەی ئاسنگەر یان کاوەی ئاھینگەر کەسایەتییەکی ئەفسانەیی و قارەمانە لە شانامەی فەردۆسی، شانامەی ئەبوو مەنسووری، گەرشاسپنامە و شانامەی کوردی ، لەوانەیە کەسایەتییەکی ڕاستەقینە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی بێت. کاوە ھێمای پێشەنگی مرۆڤەکانە لە سەردەمی ئاسن و پیشەسازی لە دوای جەمشید و داخستنی نووری یەزدان لە پاشایەتییەوە کە لە دژی حوکمە چەوسێنەرەکەی زەحاک ھەڵات و بە ھاوکاری فەریدوون و گەلی ڕاپەڕینێکی جەماوەریی نەتەوەیی دامەزراند.[١][٢] دروشمی بزووتنەوەکەی ئاڵای کاویانی، بەرجلە (بەرھەڵبێن) چەرمەکەیەتی، کە بەسەر ڕمێکەوە ھەڵواسراوە.[٣]

کاوە پەیامھێنەری دادخوازی بۆ سەربەخۆیی، ئازادی و دژایەتی بەرامبەر بە حکوومەتە نادادپەروەرەکانە کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەلتووری ئێران و ھێمای ئیمپراتۆرییەکانی ئێران ھەبووە.[٤] خەڵکی کوردستان جەژنی نەورۆز و وەستانی نەمامەکان ھاوکات لە کۆتایی حکوومەتی زەحاک دەزانن و ئاگر ھەڵدەکەن و ئاھەنگ دەگێڕن.[٥][٦] کاوە لەسەردەمی مێژوویی جۆراوجۆردا وەک سەرمەشقێک بۆ بزووتنەوە سیاسیی و کارە ھونەرییەکانی ئێران بەکارھاتووە.

ئەفسانەناسی[دەستکاری]

چیرۆکی ئەژدەھاک و کاوەی ئاسنگەر لە ھەردوو شانامەی فەردۆسی و شانامەی ئەبو مەنسووری کە ١٠٠ ساڵ پێشتر نووسراوە گێراوە. ژیانی کاوە لە گەرشاسپ نامەی ئەسەدی تۆسی بە وردی زیاتر دەدۆزرێتەوە.[١] ھەروەھا ڕەچەڵەک و ڕاپەڕینی کاوە لە شانامەی کوردیدا بەچەند جیاوازییەک دەگێڕرێتەوە. وا دیارە ھەرچۆنێک بێت مێژوونووسانی عەرەب و ئێران و فەردۆسی حیسابەکانیان لە کتێبی لادراوی بارەگای ساسانی خودای نامە گێڕاوەتەوە کە بە پێچەوانەی دابی ئایینی تێکستەکانی پەھلەوی کە ڕووداوەکانی پێش سەردەمی ئیمپراتۆرییەتیی ئەشکانی، چیرۆکەکان بە شێوەیەکی زەمینی و ئیلھامھێنەری ڕووداوە مێژوویییەکانی سەردەمی ساسانیان بە پاراستنی لایەنە ئەفسانەیی و خەیاڵییەکان دەربڕاوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "KĀVA". ENCYCLOPÆDIA IRANICA FOUNDATION. iranicaonline.org. Retrieved 25ی کانوونی دووەمی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ Marashi, Afshin (ی ی 2008). Nationalizing Iran: Culture, Power, and the State, 1870-1940. University of Washington Press. p. 78. ISBN 978-0-295-98820-7. Retrieved 25ی کانوونی دووەمی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  3. ^ کویر, محمود (ی ی 2016). بر بال سیمرغ: جستارهایی درباره شاهنامه (بە فارسی). H&S Media. p. 102. ISBN 978-1-78083-561-7. Retrieved 25ی کانوونی دووەمی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  4. ^ Berman, Ilan (ی ی 2009). Winning the Long War: Retaking the Offensive against Radical Islam. Rowman & Littlefield Publishers. p. 21. ISBN 978-0-7425-6621-7. Retrieved 25ی کانوونی دووەمی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  5. ^ Bulloch, John; Morris, Harvey (ی ی 1992). No Friends But the Mountains: The Tragic History of the Kurds. Oxford University Press. p. 50. ISBN 978-0-19-508075-9. Retrieved 25ی کانوونی دووەمی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  6. ^ Bozarslan, Hamit (ی ی 2009). Conflit kurde: le brasier oublié du Moyen-Orient (بە فەرەنسی). Autrement. p. 172. ISBN 978-2-7467-1273-7. Retrieved 25ی کانوونی دووەمی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)