کانزاناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دروست کردنی کانزای بڕۆنز

کانزاناسی یان مێتالۆرجی زانستی ناسین، دەرهینان و کار لەگەڵ کانزاکانە.[١] کانزاناستی لقێکە لە زانستی ماددە کە باس دەکات لە سیفاتی فیزیایی و کیمیایی توخمی کانزایی، ئاوێتەی کانزایی و داڕشتەی کانزایی.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی کانزاناسی دەگەڕێتەوە بۆ نزیک شەش هەزار ساڵ پێش زایین. یەکەم کانزا دوای سەردەمی بەردین کە دۆزراوەتەوە بریتی بوە لە مس. دواتر ئاسن دۆزرایەوە کە بەکار هێنانی بە پێی شوێن دەگۆڕێت. [٣]

دەرهێنان[دەستکاری]

داڕشتە[دەستکاری]

داڕشتە (بە ئینگلیزی: Alloy) بریتییە لە تێکەڵەی چەند توخمی کانزایی یاخود تێکەڵەی ماددەی کانزایی و ناکانزایی. لەم حاڵەتەدا ماددەی بەرھەم ھاتوو سیفەتی ھاوبەشی فیزیایی وەردەگرێ.[٤] پێویستە ئەمەش بزانین کە داڕشتە جیاوازە لە ئاوێتە کە کارلێکی کیمیایی لە نێوان توخمەکان ڕووی داوە و ماددەیەکی بە تەواو جیاواز دروست بوە. بۆ نمونە ستیل (پۆڵا) ماددەیەکە کە لە ئاسن و کەمێک سیلیکۆن[٥] و کاربۆن دروست بوە. لە ڕاستی دا چونکە ئاسن بە تەنھایی ھەم نەرمە و ھەم زوو داخوران دەگرێ، بە تێکەڵ کردنی ئەم ماددانە توانراوە ئەم دوو کەمو کورتیە عیلاج بکەن. بە شێوەیەکی گشتی ئەو ماددە کانزاییانەی لە دەوروبەری خۆمان دەیانبینین بەزۆری ماددەی تریان تێکەڵ کراوە و بەتەنھایی کەمتر بەکار دێن.

داڕشتەیەکی سروشتی کە پێکهاتوە لە زێڕ و زیو. ئەم داڕشتەیە بۆ دروست کردنی سکەی دراو بەکار براوە

دروست کردن[دەستکاری]

چارەسەری گەرمی[دەستکاری]

چارەسەری میکانیکی[دەستکاری]

پەیکەری مایکڕۆیی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.jstor.org/stable/124562
  2. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Metallurgy
  3. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%AA%D8%A7%D9%84%D9%88%D8%B1%DA%98%DB%8C
  4. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Alloy
  5. ^ Tsai, W. T. , Wen, Y. N. , Lee, J. T. , Liou, H. Y. , & Wang, W. F. (1988). Effect of silicon addition on the microstructure and corrosion behavior of sintered stainless steel. Surface and Coatings Technology, 34(3), 209-217.