کاروان چێوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاروان چێوار

لەدایکبوون١٩٧٦
نیشتەجێیئەڵمانیا، عێراق
نەتەوەکورد

کاروان عوسمان محەممەد ئەحمەد ناسراو بە کاروان چێوار (لەدایکبووی ١٩٧٦ لە سلێمانی، عێراق) ئەکتەر، دەرھێنەری شانۆ و پێشکەشکارێکی بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

کاروان چێوار لە ساڵی ١٩٧٦ لە سلێمانی لەدایکبووە.[١] دەرچووی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانە لە بەشی شانۆ. لە ساڵی ٢٠١٠وە ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی سەکۆ بوو لە کەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی.[٢]

لە دوای تەواوکردنی پەیمانگا و تا ئێستا، چ وەک ئەکتەر و چ وەک دەرھێنەر، خاوەنی ١٣ کاری شانۆیییە وەک:[٣]

  • ھاملێت
  • ئۆدیبی پاشا
  • زەوی یاساغ
  • ئەودەمەی دنیا بێتامە حەیرانێک
  • چاو دەکەیتەوە لمە جەستە سەحرایە ڕۆح
  • دەستێ جلیتر ڕەش ڕەش
  • وەرە بەھەشت ببینە
  • چی لەبارەی
  • بەو ھێمنییەی ئەو بدوێ
  • جەنگێک لە پێناو مانگدا
  • دەرگا داخراوەکان
  • وادەی ئەجەلمە یاران

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]