بەکالۆریۆس
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
بەکالۆریۆس یان کارناسی یەکێکە لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا کە خوێندکار دوای چوار ساڵ لە خوێندن بەدەستی دەھێنێت لە بوارێکی دیاریکراودا.
لە کوردستانی ئێران
[دەستکاری]بەکالۆریۆس یان لیسانس، ناوی یەکێک لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا لە ئێران دایە. ئاستی بەکالۆریۆس، لە کارزانی سەرتر و لە ماستەر خوارترە. دەکرێت ئەم ئاستی خوێندنە لەگەڵ ئەوەی کە لە زانستگاگەلی ئورووپا و ئامریکا دا پێی دەلێن Bachelor، ھاوسەنگ دابنرێت.
لە ئێران دا، دوو جۆر خولی بەکالۆریۆسمان ھەیە:
- بەکالۆریۆسی بەردەوام (بە فارسی: کارشناسی پیوسته): ماوەکەی زۆرتر چوار ساڵە و خوێندکاران لە دوای پێش زانستگایی یەوە تێیدەکەون.
- بەکالۆریۆسی پچڕاو (بە فارسی: کارشناسی ناپیوسته): ماوەکەی زۆرتر دوو ساڵە و خوێندکاران لە دوای کارزانی یەوە تێیدەکەون.
لە کوردستانی عێراق
[دەستکاری]ناوی یەکێک لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا لە کوردستانی عێراق دایە. ئاستی بەکالۆریۆس، لە دیبلۆم سەرتر و لە ماستەر (ماستەر) خوارترە. دەکرێت ئەم ئاستی خوێندنە لەگەڵ ئەوەی کە لە زانستگاگەلی ئورووپا و ئامریکا دا پێی دەلێن Bachelor، ھاوسەنگ دابنرێت.
لە کوردستانی عێراقدا ماوەکەی زۆرتر چوار ساڵە بەڵام ئەندازیاری بیناسازی پێنج ساڵە و پزیشکی شەش ساڵە.
ئەم وتارانەش ببینە
[دەستکاری]
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |