کاتژمێری ئەپڵ
کاتژمێری ئەپڵ | |
---|---|
![]() | |
لقی | کاتژمێری زیرەک |
دامەزران | ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ |
دابەشکەر | ئاپ ستۆر |
دروستکەر | Quanta Computer |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
شێوەساز | ئەپڵ |
سەکۆ | واچ ئۆ ئێس |
سیستمی پشتگیریکراو | واچ ئۆ ئێس |
ئامێری وەرگر | شاشەلەمس |
وێبگە | https://www.apple.com/watch |
کۆڕبەندی فەرمی | https://discussions.apple.com/community/watch |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/apple-watch |
کاتژمێری ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Watch) کاتژمێرێکی زیرەکە کە کۆمپانیای ئەپڵ لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لەگەڵ ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پڵەس پەردەی لەسەر لادا. لەم کاتژمێرەدا ئەپڵ ٢ نەرمەکاڵای تەندروستی بە شێوەی دیفۆڵت دابین کردووە بە ناوی Workout and Fitness. تایبەتمەندییەکانی تر بریتین لە پیشاندانی لێدانی دڵ و دژە ئاو و پشتگیری Siri. ھەروەھا دەتوانرێت کاتژمێری ئەپڵ لەگەڵ ئایفۆن ھاوکات بکرێت بۆ بەکارھێنانی ھەندێک نەرمەکاڵا وەک نەخشەی ئەپڵ. ئەم کاتژمێرە یەکەم بەرھەمی نوێیە کە لە دوای خستنەبازاڕی ئایپادەوە ناسێنراوە و دوای مردنی ستیڤ جۆبس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی ئەم کۆمپانیایە. بێگومان لە ساڵی ٢٠١٧دا کاتژمێرێکی ئەپڵ واتچێکی جیاواز بڵاوکرایەوە کە توانای دانانی سیمکارتی ھەیە و دەتوانێت پەیوەندی سەربەخۆ لە ئایفۆن بکات و ڕامەکەی بۆ ٨ گێگا بەرزبووەتەوە[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی ئەپڵ
- دەروازەی ئابووری