سیم کارت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیم کارتێکی کۆمپانیای تەلەفۆنیکا ئۆ٢ی ئەورووپی ستاندارد و مایکرۆ

مۆدیولی ناسنامەی بەشداربوو (بە ئینگلیزی: subscriber identity module – SIM)[١] بە گشتی بە سیم کارت ناسراوە، بریتییە لە سووڕێکی کارەبایی کە «سیستمێکی وەگەڕخستنی کارت»ی لەسەرە و ژمارە و ناسنامەی تایبەتی ھەیە بۆ ناسینەوەی ئامێرێکی مۆبایل. لەسەر سیم کارت ئەکرێ زانیاری تریش ھەڵبگیرێت وەک ژمارەی پەیوەندییەکان. سیم کارت ھەمیشە لەگەڵ تۆڕێکی GSM بەکار ئەھێنرێت. سیم کارت ئەکرێ لە ئامێری دیکەشدا بەکار بھێنرێ، وەک تەلەفۆنی سەتەلایتی، کاتژمێری دەستیی زیرەک، کۆمپیوتەر و کامێراش.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Koshy, Deepu George; Rao, Sethuraman N. (2018-09). "Evolution of SIM Cards – What's Next?". 2018 International Conference on Advances in Computing, Communications and Informatics (ICACCI): 1963–1967. doi:10.1109/ICACCI.2018.8554774. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «SIM card»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١ی تەممووزی ٢٠٢١.