ڤیۆسا عوسمانی
| ڤیۆسا عوسمانی | |
|---|---|
| بە ئەڵبانی: Vjosa Osmani | |
| لەدایکبوون | ١٧ی ئایاری ١٩٨٢ Mitrovica، سڕبیا |
| پیشە | دادوەر، سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ |
| بواری کار | یاسا، سیاسەت |
| پۆستەکان | Member of the Assembly of Kosovo، Speaker of the Assembly of Kosovo، President of Kosovo، President of Kosovo |
| پەروەردە | University of Pristina (Kosovo)، University of Pittsburgh School of Law |
| پلەی ئەکادیمی | Doctor of Juridical Science |
| ئەندامی حیزبی | Democratic League of Kosovo، Guxo |
| بەشداربووە لە | IMF 2018 Annual Meetings |
| شاکارەکان | Notes of a Wartime Child on Democracy |
ڤیۆسا عوسمانی سادریو (Vjosa Osmani-Sadriu؛ لە دایکبووی ١٧ی ئایاری ١٩٨٢) کەسایەتی دادوەر و سیاسیی کۆسۆڤۆیە، سەرۆکی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ بووە لە ٣ ی شوباتی ٢٠٢٠ تا ٢٢ ی مارسی ٢٠٢١ . لە ٤ی نیسانی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی ڕەسمی بووە سەرۆکی کۆسۆڤۆ.[١][٢]
ژیان
[دەستکاری]ڤیۆسا عوسمانی لە دایکبووی ١٧ی ئایاری ١٩٨٢ لە شاری میترۆڤیکا لە کۆسۆڤۆ. ئەو سەرەتا بەکالۆریۆسی لە زانکۆی پریستینا بەدەستهێنا، دواتر بۆ ماستەر و دکتۆر لە زانکۆی پیتسەرزبێرگ لە ئەمریکا خوێندنی.[٣] دوای خوێندن، بوو بە مامۆستای زانکۆ و بابەتی یاسا نێونەتەوەییەکانی لە کۆسۆڤۆ دەگووتەوە، هاوکات لە ئەمریکاش وانەی لەبارەی "درووست کردنی دەوڵەت و یاسا: ئەزموونی کۆسۆڤۆ" دەگووتەوە. ئەو دەتوانێت بە زمانەکانی ئەلبانی، ئینگلیزی، تورکی، ئیسپانی و سڕبی قسەبکات.[٤] لە ساڵی ٢٠١٧، ئەو لە لایەن زانکۆی پیتسبێرگەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی نێونەتەوەیی پێدرا لەپای کار و بەشدارییەکانی لە بواری مافەکانی مرۆڤ.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Vjosa Osmani elected president of Kosovo». france24. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Kosovo MPs elect lawyer Vjosa Osmani as president». dw. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Vjosa Osmani | University Center for International Studies». www.ucis.pitt.edu. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Vjosa Osmani, femra e parë si kandidate për kryeministre, e diplomuar në SHBA». ٢٥ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Vjosa Osmani, femra e parë si kandidate për kryeministre, e diplomuar në SHBA». ٢٥ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.