ڤینیرا ٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤینیرا ٩
بەشێکە لەVenera 9 & 10
Located on astronomical bodyڤینۆس
ڕووداوە بەرچاوەکانrocket launch، نیشتنەوەی نەرم، loss of signal، orbital activity
دروستکەرNPO Lavochkin
خاڵی دەستپێکBaikonur Cosmodrome Site 81/24
کەشتی4MV
مووشەکی بەکارھاتووProton-K
بەرواری دەستپێکردن٨ی حوزەیرانی ١٩٧٥
Location of landingڤینۆس
بەرواری نیشتنەوە٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥

ڤینیرا٩ (بە ڕووسی: Венера-9، واتە ڤینۆسی ٩یەم) کەشتییەکی ئاسمانی یەکێتی سۆڤیەتە، رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا لە چارچێوەی بەرنامەی 'ڤینیرا'، لەبۆ ئاشکراکردنی زانیاری و داتا و نھێنیەکانی سەر رووی ھەسارەی ڤینوس، لە ٨ حوزەیرانی سالی ١٩٧٥ لە کاژێر ٠٢:٣٨:٠٠ بە کاتی جیھانی رەوانە کرا، کێشەکەی ٤٬٩٣٦. کیلۆگرام بوو، ئەو ئامێرە پێکھاتبوو لە ٢ بەش، بەشی یەکەم مانگێکی دەسکرد بوو، بەشی دووەم ئامێرەکە بوو بریار بوو مانگە دەسکردەکە زانیاری و داتا لە ئامێرەکە وەربگرێ و رەوانەی زەوی بکاتەوە ھەر وەک ئەو شێوازە تەکتیکەی لە ئامێری مارس ٣ کە لۆ ھەسارەی سۆرمەریخ رەوانەکرا بوو.

نیشانە و مۆری ئامێری ڤینیرا٩

مانگە دەسکردەکە[دەستکاری]

بەشی یەکەم کە مانگە دەسکردەکەی 'ڤینیرا ٩' توانی لە ٢٠ تشرینی یەکەمی سالی ١٩٧٥ بچێتە خوولگەی ھەسارەی ڤینوس، راستەوخۆ کار و لێکۆلینەوەی لەسەر خولگە و کەش و ھەوای ھەسارەکە دەستپێکرد و کردی

ئامێرەکە[دەستکاری]

بەشی دووەم ئامێرەکە بوو کە بریار بوو بچێتە سەر رووی ھەسارەکە، ئەوە بوو لە ٢٠ تشرینی یەکەمی سالی ١٩٧٥ گەشتە خوولگەی ھەسارەی زوھرە و لە ٢٢ تشرینی یەکەمی سالی ١٩٧٥ بە تەواوی لەسەر رووی ھەسارەکە نیشتەوە بە سەرکەوتووی لە کاژێر ٠٥:١٣ وە کێشی ئامێرەکە ١٥٦٠ کیلۆگرام بوو.

ئەو ئامێرە یەکەم ئامێری مرۆڤایەتی بوو کە توانی لە نزیکترین خال کە لەسەر ھەسارەکەیە توانی وێنەی ھەسارەی ڤینوس بگرێ و بینێرێت لۆ مانگە دەسکردەکە و دوایش مانگە دەسکردەکە بیێرێتەوە سەر زەوی وە یەکەمین وێنەی سەر ھەسارەی زوھرەش بوو کە بکەوێتە دەست مرۆڤایەتی

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

  1. ڤینیرا ١
  2. ڤینیرا ٧
  3. مێرنێر ١
  4. مێرنیر ٢
  5. مێرنێر ١٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]