مێرنێر ١٠
| مێرنێر ١٠ | |
|---|---|
| بەشێکە لە | Mariner program |
| ناو بە زمانی فەرمی | Mariner 10 |
| لە پێش | مێرنێر ٩ |
| وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| خاڵی دەستپێک | Cape Canaveral Launch Complex 36 |
| خاڵی کۆتایی | ڤینۆس، زاوە |
| مووشەکی بەکارھاتوو | Atlas SLV-3D Centaur-D1A |
| کارپێکەر | Jet Propulsion Laboratory |
| بەرواری دەستپێکردن | ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣ |
| دروستکەر | Jet Propulsion Laboratory |
| بزوێنەر | وزەی خۆری بۆشایی، بزوێنەری مووشەک |
| وێبگە | https://www.jpl.nasa.gov/missions/mariner-10 |

مێرنێر (بە ئینگلیزی: Mariner 10) کەشتیەکی بۆشاییە سەر بە بەرنامەی مێرنێر، رەوانەی دەرەوەی زەوی کراوە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەمەریکی ناسا لە ٣ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٣ بە مەبەستی زانیاری و داتا دەربارەی هەسارەکانی زاوە و ڤینوس، ئەو ئامێرەش ٢ سال دوای ئامێری مێرنێر٩ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، وە کۆتایەم ئامێر بوو کە رەوانەی دەرەوەی زەوی بکرێ لە ناو بەرنامەی مێرنێر، ئامانجەکەی لێکۆلینەوە بوو دەربارەی ژینگەی زاوە وە پشتێنەی کەشوهەواکەی و سەررووەکەی و تایبەتمەندیەکانی، وە لێکۆلینەوە و زانیاری دەربارەی هەسارەی ڤینوس، ئامانجی دووەم ئەوە بوو کە لێکۆلینەوە بکا دەربارەی نێوان هەسارەکان، زانیاری و شارەزای دەربارەی نێوانەکانیان.
نەخشەکەی
[دەستکاری]مێرنێر١٠ یەکەم ئامێر بوو کە سیستەمی دەرچوون لە هێزی کێشکردنی هەسارەکانی لۆ چوونە ژوورەوە لە خوولانەوە هەسارەکان تێدا داندرا بوو نەخش و سیستەمەکەشی لەلایەن زانای میکانیکی جوزیف کۆلۆمبۆ دانراوە
تپەرین لە زەوی و مانگ
[دەستکاری]لە ماوەی هەفتەی یەکەمی لەو ماوەیە توانی ٥ وێنەی زەوی و ٦ وێنەی مانگ بگرێ، کە تێیدا وێنەی جەمسەری باشووری مانگی گرت و توانی وێنایەکی زانیاری کەم بداتە مرۆڤایەتی، ئەوەس سەرەتسیەک بوو لۆ کێشانی نەخشەی مانگ وە بەرەو پێشچوونی تۆری رووداوەکانی مانگ.
گەیشتنە هەسارەی ڤینوس
[دەستکاری]کەشتی ئاسمانی مێرنێر١٠ لە ٥ شووباتی سالی ١٩٧٤ نزیکترین خالی خۆی لە هەسارەی ڤینوس بە نزیکەی ٥٧٦٨ کیلۆمەتر بە لێزەری سەروو وەنەوشەی وێنەی هەسارەی زوهرەی گرت و لێکۆلینەوەی لەسەر پشتێنەی کەشوهەواکەی ڤینوسی کرد
- هەسارەی زوهرە بە رەنگی ئاسایی خۆی کە بە چاوی ئامێری مێرنێر١٠ گیرایە
- گرتنی وێنەیەکی زوهرە بە تیشکی سەروو وەنەوشەی
گەشتنە سەر هەسارەی زاوە
[دەستکاری]کەشتی ئاسمانی مێرنێر١٠ بە ٣ قۆناخ رۆیشت، یەکەم: لە ٢٩ ئازاری سالی ١٩٧٤ گەیشتە هەسارەی زاوە بە نێزیکەی ٧٠٣ کیلۆمەتر، وە دووەم: لە ٢١ ئەیلولی سالی ١٩٧٤ لە ئەستێرەی خۆر نزیک بوویەوە بە نێزیکەی ٤٨٠٦٩ کیلۆمەتر، قۆناغی سێیەم: لە رۆژی ١٦ ئازاری سالی ١٩٧٥ گەشتە نزیکترین خال کە ٣٢٧ کیلۆمەتر بوو نێوان سەررووی زاوە و ئامێرەکە.
سەرچاوە
[دەستکاری]لاپەرەی مێرنێر١٠ لە مالپەری فەرمی ناسا