ژێرکۆمەڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە بیرکاری، بەتایبەت لە تیۆریی کۆمەڵدا، کۆمەڵەی A ژێرکۆمەڵــێکی کۆمەڵەی Bیە ئەگەر A کەوتبێتە ناو B. ئەڵبەت دەکرێت A و B بەرانبەر بن. ئەو پەیوەندییە کە کۆمەڵیک ژێرکۆمەڵی ئەویتر بێت پێی دەگوترێت: داگری، یان ھەندێجار: تێکەوتن.

پێناسە[دەستکاری]

ئەگەر A و B دوو کۆمەڵی جیاواز بن و ھەر ئەندامێکی A ئەندامێکی Bش بێت، ئەوکات:

  • A ژێرکۆمەڵێکی Bیە (یان A کەوتۆتە ناو B)، وە بەم جۆرە دیاریدەکرێت: ،

یان بە شێوەی ھاوەسەنگ:

  • B سەرکۆمەڵــێکی Aیە (یان B داگری Aیە)، وە بەم جۆرە دیاریدەکرێت:

ئەگەر A ژێرکۆمەڵی B بێت، بەڵام A بەرابەر نەبێت لەگەڵ Bدا (بۆ نموونە لانیکەم یەک ئەندام لە Bدا ھەیە کە لە Aدا نیە)، ئەوکات:

  • A ژێرکۆمەڵێکی ڕوونــی Bیە. کە بەم جۆرە دەنووسرێت:

یان بە شێوەی ھاوسەنگ:

  • B سەرکۆمەڵێکی ڕوونی Aیە. کە بەم جۆرە دەنووسرێت:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Enderton, H. B. Elements of Set Theory, 2nd edition, ACADEMIC Press, Inc. , 1977.