ژووری نووستن لە ئارلێس
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| ژووری نووستن لە ئارلێس | |
|---|---|
| دامەزران | ٣٠ی ئەیلوولی ١٨٨٨ |
| سەرناو | La Chambre à Arles، Slaapkamer te Arles |
| ئافرێنەر | ڤینسێنت ڤان گۆخ |
| ماددەی بەکارھاتوو | بۆیەی زەیتی، قوماشی کەتان |
| وێنا دەکات | ئارل |
ژووری نووستن لە ئارلێس (بە فەڕەنسی: La Chambre à Arles؛ بە ھۆڵەندی: Slaapkamer te Arles) ئەو نازناوەیە کە لەلایەن نیگارکێشی ھۆڵەندیی ڤینسێنت ڤان گۆخەوە بە ھەریەکێک لە سێ نیگارە ھاوشێوەکەی دراوە.
ناونیشانی ڤان گۆخ بۆ ئەم پێکھاتەیە کە تەنیا ژووری نووستن (بە فەڕەنسی: La Chambre à coucher) بوو. سێ وەشانی ڕەسەنی ھەیە کە لە نامەکانیدا باسکراوە، بە ئاسانی بە وێنەکانی سەر دیوارەکە لە لای ڕاستەوە لە یەکتر جیا دەکرێنەوە.
نیگارکێشانی ژووری نووستنی ڤان گۆخ لە دوو شوێن سەرچاوەیان گرتبوو، پلاس لامارتین لە شاری ئارلێس و بووش دوو ڕۆن، فەڕەنسا، کە بە خانووی زەرد ناسراوە. دەرگای لای ڕاست کرایەوە بۆ نھۆمی سەرەوە و پلیکانەکان؛ دەرگای لای چەپ دەرگای ژووری میوانەکان بوو کە بۆ گاوگوین ئامادەکرابوو؛ پەنجەرەی دیواری پێشەوە ڕووی لە پلاس لامارتین و باخچە گشتییەکانی دەکرد. ئەم ژوورە چوارگۆشە نەبوو بەڵکو شێوەیەکی لار بە گۆشەیەکی کراوە بوو لە گۆشەی چەپی دیواری پێشەوە و گۆشەیەکی تیژ لە لای ڕاستەوە.[١]
سێ وەشانی نیگارەکە
[دەستکاری]ڤینسێنت ڤان گۆخ سێ چاپی کارە ھونەریەکەی «ژووری نووستن لە ئارلێس»ی تەواو کرد دوای یەکەم وەشانی لە تشرینی یەکەمی ١٨٨٨ کە ئێستا لە مۆزەخانەی ڤان گۆخ لە ئەمستردامدایە. و چاپی دووەمی لە ئەیلوولی ١٨٨٩ دەرکرد کە ئێستا دەکەوێتە پەیمانگای ھونەر لە شیکاگۆ، و چاپی سێیەم و کۆتایی، لە کۆتایی ئەیلوولی ١٨٨٩ کە شاکارێکە ئێستا لە «مۆزەخانەی ئۆرسای»ە لە پاریس.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Though the building was damaged in an air-raid, June 25, 1944, and laid down afterwards, floor plans by Lèon Ramser, an Arlesian architect, dating from the 1920s have survived and supply most of the essential information, see: Roland Dorn, "Décoration": Vincent van Goghs Werkreihe für das Gelbe Haus in Arles, Georg Olms Verlag, Hildesheim, Zürich & New York, 1990, plate XIX/XX
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |