بۆیەی ڕۆنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنی شاری دێلفت بە بۆیەی ڕۆنی، لەلایەن جۆھانس ڤێرمێر

بۆیەی ڕۆنی یان بۆیەی زەیتی بۆیاخێکە ھێواش وشک دەبێتەوە و پێکھاتووە لە گەردیلەی ڕەنگ کە لەناو ڕۆنێکی وشکدایە، بەزۆری ڕۆنی تۆوی کەتانە. [١] [٢] [٣] دەتوانرێت دەستکاری چەسپاوی بۆیاخەکە بکرێت بە زیادکردنی ھەندێک توێنەر وەک: ڕۆنی ترپێنتین و وایت سپیرێت، ھەروەھا دەتوانرێت ڕینش زیاد بکرێت بۆ زیادکردنی درەوشاوەیی بۆیاخەکە. بۆیاخی ڕۆنی لە سەدەی دوازدەھەمەوە لە ئەورووپا بۆ ڕازاندنەوەی سادە بەکاردەھێنرێت، بەڵام تا سەرەتای سەدەی پازدەھەم بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتی پێ نەبەسترابوو، بەکارھێنانە باوەکانی بۆیاخ بریتین لە تەواوکردن و پاراستنی دار و بینا و پێکھاتە کانزاییە بەرکەوتووەکانی وەک کەشتی و پردەکان، بەڵام قوورسی تایبەتمەندییەکانی بۆیەی ڕۆنی و ڕەنگە ڕووناکەکانی وا دەکات بەکارھێنانی لە ناوەوە و دەرەوە لەسەر دار و کانزاکان نەخوازراو بێت چونکە کاتێکی زۆری دەوێت تا وشک دەبێتەوە، بەڵام لەم دواییانەدا بۆ بۆیاخکردنی شووشە بەکارھاتووە. ئەستووری چینی بۆیاخەکە کاریگەری زۆری لەسەر کاتی وشکبوونەوەی دەبێت، چینە تەنکەکانی بۆیەی ڕۆنی خێراتر وشک دەبنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زانیاری لەبارەی بۆیەی ڕۆنی لە ماڵپەڕی cultureelwoordenboek.nl". cultureelwoordenboek.nl.
  2. ^ "زانیاری لەبارەی بۆیەی ڕۆنی لە ماڵپەڕی d-nb.info". d-nb.info.
  3. ^ "زانیاری لەبارەی بۆیەی ڕۆنی لە ماڵپەڕی vocab.getty.edu". vocab.getty.edu.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]