بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆزەخانەی ڤان گۆخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

مۆزەخانەی ڤان گۆخ مۆزەخانەیەکە لە شاری ئەمستردام لە ھۆڵەندا، دەکەوێتە گۆڕەپانی مۆزەخانەکان (بە ھۆڵەندی: Museumplein) ئەم مۆزەخانەیە کارەکانی ھونەرمەندی ھۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخ و ھاوچەرخەکانی نمایش دەکات. خاوەنی گەورەترین کۆمەڵە نیگار و بەرھەمی ڤان گۆخە لە جیھاندا.[١]

پێشانگای سەرەکی

[دەستکاری]

لە پێشانگای سەرەکی مۆزەخانەکەدا قۆناغەکانی ژیانی ڤان گۆخ لە منداڵییەوە تا قۆناغەکانی ژیانی سۆزداری و تا کۆچی دوایی خراونەتەڕوو. پێشانگاکە تیشک دەخاتە سەر ھەندێک لە گرنگترین وێنەکانی، لەوانە «پەتاتەخۆرەکان»، «ژوورێکی نووستن لە ئارلێس» و یەکێک لە زنجیرە «گوڵەبەڕۆژەکان لەسەر پاشبنەمایەکی زەرددا».

پێشانگاکە چەندین بەرھەمی ھونەری جۆراوجۆری سەدەی نۆزدەھەم لەخۆدەگرێت.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Van Gogh Museum - The building». web.archive.org. ٢٠ی ئابی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. ^ https://web.archive.org/web/20190629034916/https://www.blouinartinfo.com/galleryguide/23071/9589/about/the-van-gogh-museum-amsterdam